دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا جێبه‌جێكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ده‌ست پێ ده‌كات، سلێمانی پێشوازی له‌و بڕیاره ده‌كات.
شه‌قامی 100 مه‌تری به نه‌خشه‌ی پێشووی خۆی جێبه‌جێ بكرێ
دوابه‌دوای ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌كه له پارێزگای سلێمانی و گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان ده‌ستخۆشی خۆیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م 13ی شوبات، پارێزگاری سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "دوای ڕاگه‌یاندنی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی، به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه؛ سوپاسی هیممه‌ت و پشوودرێژیی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌مان و بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار ده‌كه‌ین كه له دوو ساڵی ڕابردوودا پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه له به‌ڵێنه‌وه ببێته بڕیار‌و پڕۆژه‌ی جێبه‌جێكردن".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چاودێر‌و چاوه‌ڕوانی گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوانین به‌شێوه‌یه‌كی شیاو و شایسته ئه‌م پڕۆژه ستراتیجییه نیشتمانییه به كات و كوالێتی خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن.
هاوكات كۆمپانیای قه‌یوان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌رباری ده‌ستخۆشی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه بڕیاریدا شه‌قامی 100 مه‌تری به نه‌خشه‌ی پێشووی خۆی جێبه‌جێ بكرێ له‌هه‌مانكاتدا ڕایان گه‌یاندووه، دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان پلانێكی تۆكمه و پێشكه‌وتووی ئاماده‌كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی، به كواڵێتییه‌كی به‌رزی سه‌رده‌میانه و به ستانداردی ئه‌ندازیاری، كه شایسته بێت به شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی.
جێی باسه پڕۆژه‌ی شه‌قامی بازنه‌یی 100 مه‌تری سلێمانی، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیجه‌كان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی زۆر له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی، به‌جێبه‌جێكردنی ئاسانكاری زۆری هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییانی ئه‌و شاره ده‌كرێت.