هه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات، له ئه‌ڵمانیا 65مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به‌ڕێوه ده‌چێت و 500 بڕیار به‌ده‌ستی وڵاتان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا باس له ته‌نگژه‌كانی ئێسته و كێشه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی دنیا ده‌كرێ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 500 بڕیاربه‌ده‌ستی باڵای دنیا به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها باس له چه‌مكی "رۆژئاوا" و "رۆژئاوابوون" ده‌كرێن، ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌خرێنه به‌ر باس كه له‌سه‌ر ئه‌وروپا و رۆژئاوا هه‌یه.
ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری كۆنفرانسه‌كه ده‌بێ
هاوكات مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كات و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان ده‌بێت.
ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، جه‌ستن تره‌ودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری كۆنفرانسه‌كه ده‌بن.
جگه له‌وه‌ی مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، مارك روته سه‌رۆك وه‌زیرانی نێزه‌رلاندس و چه‌ندین سه‌رۆك و وه‌زیرانی تر به‌شداری ده‌كه‌ن.
هەروەها، چەندین دیدار و سیمینار لە نێوان ئامادەبووان لەبارەی لیبیا، جەنگی دژ بە داعش، ئاسایشی ئینتەرنێت، وزە و تەندروستی ئەنجام دەدرێت.
كورد ساڵانه به‌شداری چه‌ندان كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌ی ده‌كات له وڵاتانی دنیا به‌ڕێوه ده‌چن، دوایین كۆنگره كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس بوو كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌شداری كرد.