مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات و له یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ست پێ كردنی كۆنفرانسی میونشن، چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات، كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ست پێ ده‌كات و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ست پێ ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ دان برولیێت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا.
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئهنێگرێت كرامپ كارنباور وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت له كۆنفرانسی ئه‌مساڵدا باس له ته‌نگژه‌كانی ئێسته و كێشه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی دنیا ده‌كرێ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 500 بڕیاربه‌ده‌ستی باڵای دنیا به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌ی بكه‌ن، هه‌روه‌ها باس له چه‌مكی "رۆژئاوا" و "رۆژئاوابوون" ده‌كرێن، ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌خرێنه به‌ر باس كه له‌سه‌ر ئه‌وروپا و رۆژئاوا هه‌یه.