به‌بۆنه‌ی رۆژی خوشه‌ویستان كه به ڤالانتاین ناسراوه، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك چالاكییه‌كی ئه‌نجام دا و ژماره‌یه‌ك گوڵی سوور له‌سه‌ر كچ و كوران دابه‌ش كران.
ئه‌مڕۆ ڤالانتایینه
هه‌ڵمه‌ت كوێستانی له راگه‌یاندنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی رۆژی ڤالانتاین چالاكییه‌ك ئه‌نجام دراوه. روونیشی كرده‌وه ژماره‌یه‌ك كچ و كورانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان گوڵی سووریا‌ن له‌سه‌ر یه‌كتر دابه‌ش كرد و ژماره‌یه‌كی زۆری گوڵیش له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان چێنران.
له دنیادا له رۆژی خۆشه‌ویستی كه 14 شوباتی هه‌موو ساڵێك ده‌كات چه‌ندان چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێ له كوردستانیش خۆشه‌ویستان گوڵی سوور به‌یه‌كتر ده‌ده‌ن و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
دهۆك / نه‌وزاد هلۆری