كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور بڵاوی كرده‌وه، كه مۆدێلی نوێی گالاكسی بودسی به‌رهه‌م هێناوه و له داهاتوویه‌كی نزیك به تایبه‌تمه‌ندی زۆر پێشكه‌وتوو و نوێیه‌وه ده‌یخاته بازاڕه‌كان.
مۆدێلی نوێی هیدفۆنه زیره‌كه‌كه‌ی سامسۆنگ ناوی گالاكسی بودس پله‌سه و له سێ پارچه پێكهاتووه، دووانیان ده‌خرێنه ناو گوێچكه‌وه و پارچه‌ی سێیه‌میش به‌هێزكه‌ر و په‌خشكه‌ری ده‌نگه به كوالێتییه‌كی زۆر به‌رز و له نێو كه‌ڤه‌ری هیدفۆنه‌كه ده‌مێنێته‌وه، جیا له‌وه‌یش تایبه‌تمه‌ندی سپۆتیفای هه‌یه و ده‌توانرێ به‌وهۆیه‌وه به تۆڕی لاسلكی و بلوتوس پێوه‌ست بكرێت.
كه‌ڤه‌ره‌كه‌ی پاوه‌ربانكیشه و سێ جار هیدفۆنه‌كه‌ی پێ شه‌حن ده‌كرێته‌وه
پاتری ئه‌و
هیدفۆنه نوێیه زۆر به‌هێزه و ده‌توانرێ 11 سه‌عات به به‌رده‌وامی كاری پێ بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی جارێكی تر شه‌حن بكرێنه‌وه، هاوكات كه‌ڤه‌ره‌كه‌یشی سه‌ره‌ڕای بچووكییه‌كه‌ی، به‌ڵام له هه‌مانكات پاوه‌ربانكیشه و ده‌توانرێ دوو تا سێ جار هیدفۆنه‌كه‌ی به ته‌واوی پێ شه‌حن بكرێته‌وه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه ڕووكاری هیدفۆنه‌كه به‌جۆره لاستیكێك ڕووپۆش كراوه، كه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ گوێچكه خۆی ده‌گونجێنێت و هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر گوێیه‌كانتان جێ ناهێڵێت و به‌شێوه‌ی له‌مسیش كار ده‌كات، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی نرخ و به فه‌رمی كاتی خستنه بازاڕی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.