مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی 56مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌كانی كرد و ئێسته له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عێراق له كۆبوونه‌وه‌دایه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و نه‌جاح شه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراق ڕه‌وشی ته‌ناهیی عێراق و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش تاوتوێ ده‌كرێ.
باسى ڕه‌وشى ته‌ناهیی عێراق ده‌كرێ
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی و برۆلیێت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه و دووپاتیان له پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له ڕووی وزه و سامانه سروشتییه‌كان كرده‌وه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییه‌كدا گوتی، له راستیدا به‌رده‌وام هاوئاهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ وه‌زیردا و ئه‌مڕۆیش كۆ ده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا فراوانتر بكه‌ین.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت له كۆنفرانسی ئه‌مساڵدا باس له ته‌نگژه‌كانی ئێسته و كێشه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی دنیا ده‌كرێ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 500 بڕیاربه‌ده‌ستی باڵای دنیا به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌ی بكه‌ن، هه‌روه‌ها باس له چه‌مكی "رۆژئاوا" و "رۆژئاوابوون" ده‌كرێن، ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌خرێنه به‌ر باس كه له‌سه‌ر ئه‌وروپا و رۆژئاوا هه‌یه.