مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی بوڵگاریا كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی ئێسته‌ی عێراق و ناوچه‌كه و گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بولگاریا تاوتوێ كرا.
ئێمه كورد به دۆستی خۆمان ده‌زانین
سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئێمه كورد به دۆستی خۆمان ده‌زانین و ره‌وه‌ندێكی به‌رچاوی كوردی له بولگاریا هه‌یه و پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی بوڵگاری هه‌یه" و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی به‌تایبه‌تی له بواری كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و وزه‌دا.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بانگهێشتی بولگاریا كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی گرنگیی هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كرا.
له كۆتایشدا هاتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌تی له پێشكه‌شكردنی كارئاسانی زیاتر بۆ پرۆسه‌ی وه‌به‌رهینانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.