سكرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه یه‌كێكه له میلیشیاكان سه‌ر به ئێران له عێراق ئاشكرای كرد، كه ئه‌وان له سه‌عاتی سفرن و هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق حه‌تمییه و تۆڵه‌ی "شه‌هیدان"مان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاژانسی "
میهر"ی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه له‌میانه‌ی وتارێكی ئه‌كره‌م كه‌عبی سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له كۆنگره‌ی چواره‌می "شه‌هیدانی میحوه‌ری موقاوه‌مه" له تاران، پیرۆزبایی ساڵیانی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی كردووه و به شۆڕشی ته‌واوی مسوڵمانانی ناوبرد.
ئاژانسه‌كه له زاری كه‌عبییه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه، كه ئه‌وان ئێسته له عێراق له شه‌ڕێكی چاره‌نووسسازدان له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران و به‌رده‌وامیش ده‌بن له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان.
واده‌ی هێرشكردنمان له سه‌عاتی سفردایه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه
ئه‌كره‌م كه‌عبی ڕای گه‌یاندووه، كه له تۆڵه‌ی كوشتنی سه‌ركرده‌كانمان، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه "گه‌مژه‌كانه‌وه" به‌رده‌وامن له تێكۆشان و شه‌ڕكردن دژی داگیركه‌ران و بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ته‌واوی له عێراق ده‌سڕینه‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانی ئاماژه‌ی داوه، كه له سه‌عاتی سفرداین و له ئاماده‌باشی ته‌واوداین بۆ هێرشكردنه سه‌ر دوژمن و به وردیش چاودێری جموجۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ین، له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د و كه‌ی وه‌ن و تاجی و فڕۆكه‌خانه و ناوچه‌كانی تر.