توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه خواردنی كاكاو له‌لایه‌ن كه‌سانی به ته‌مه‌نه‌وه، یارمه‌تی چالاككردنی سووڕی خوێنیان ده‌دات و به ته‌واوی له جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن دووریان ده‌خاته‌وه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن،
كاكاو ڕێژه‌یه‌كی زۆری پێكهاته‌ی فلافۆنۆلی تێدایه، كه یارمه‌تی خێراكردنی هاتوچۆی خوێن له نێو ده‌ماره‌كان ده‌دات و هاوكات خواست و میزاجی مرۆڤ بۆ زیاتر جووڵه‌كردن و پیاده‌ڕۆیی زیاد ده‌كات.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه كاكاو زۆر به سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه و گرفت له خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كانیان هه‌یه، خوێن به هاوسه‌نگی دابه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه سێ كوپ كاكاو بخۆنه‌وه و ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌رده‌وام بن، ئه‌وا به ڕێژه‌ی 18.4 له جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن دوور ده‌بنه‌وه.
سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دوورتان ده‌خاته‌وه
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه پسپۆران و پزیشكان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 44 به‌ساڵاچوو كرد، كه كێشه له خوێنبه‌ره‌كانیان هه‌بوو و ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ زۆر بوو، به‌ڵام پاش پێڕه‌وكردنی به‌رنامه‌ی خواردنه‌وه‌ی سێ كوپ كاكاو له ڕۆژێكدا و به‌رده‌وامیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به ته‌واوی له‌و مه‌ترسییه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و ته‌ندروستیان زۆرباشتر بووه.