له‌میانه‌ی به‌شداری له كۆنفڕانسی میونشن بۆ ئاسایش، فرانك ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای فیدرال ڕه‌خنه‌ی له تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی و وڵاتانی زلهێز كرد، به‌وه‌ی كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی زیاتری چه‌كی ئه‌تۆمی و بڵاوكردنه‌وه‌ی نائارامی له جیهان.
شتاینمه‌ر له قسه‌كانی گوتی، زۆرمان بیست له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌زنی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌زنی، زۆرباشه، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی دراوسێ و هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كان؟.
مه‌زنی ئه‌مه‌ریكا نابێ له‌سه‌ر حسابی دراوسێ و هاوپه‌یمانه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه
له به‌شێكی تری سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای فیدرال ڕه‌خنه‌ی له ڕووسیا گرت و دووپاتی كرده‌وه، مۆسكۆ ده‌یه‌وێ ببێته هێزێكی گه‌وره‌ی سیاسی و گۆڕانگاری له سنووری كیشوه‌ره‌كان بكات، چینیش خه‌ریكی ئه‌وه‌یه له ڕێی ئابوورییه‌وه جیهان به كۆیله بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا كه هاوپه‌یمانی نزیكی ئێمه‌یه له هه‌مووان خراپتره و ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بخاته ژێڕ ڕكێفی خۆی و به‌شێوه‌یه‌كی سێبه‌ر حوكمی وڵاتانی دنیا بكات.
زیاتر گوتی، بێمتمانه‌یی زۆر دروست بووه و پڕچه‌ككردن و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم زۆر زیاد بووه و كێبه‌ركێ له‌سه‌ر خاوه‌نداریی زۆرترین مووشه‌كی ئه‌تۆم به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه له ئه‌ڵمانیا هه‌موو خه‌رجییه‌كانمان له بواری سه‌ربازی بۆ به‌رگری له‌خۆكردن به‌كارده‌خه‌ین و نامانه‌وێ نائارامی و گرژییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت.