مارك زوكه‌ربێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و لێپرسراوی گشتی ئینستاگرام ڕای گه‌یاند، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ ئاپ و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام زیاد ده‌كه‌ین كه ئه‌ویش بینینی یه‌كه‌م پۆستی هاوڕێیه‌كته یان ئه‌و په‌یجه‌ی فۆڵۆوی ده‌كه‌یت.
شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی بۆ ماڵپه‌ڕی "
dailymail"ی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئینستاگرام كار ده‌كات له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی تۆڕه‌كه ئه‌ویش له‌ڕێی پێشخستنی یه‌كه‌م پۆستی هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك كه فۆڵۆوت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه تازه‌كانی ببینی نه‌ك كۆنه‌كان.
ئەم تایبەتمەندییە ڕێت دەدات کۆتا پۆستی ئەو بەکارهێنەرە ببینی کە لەلات فۆڵۆوە
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له‌لایه‌ن شاره‌زایه‌كی ته‌كنه‌لۆجی به‌ناوی جه‌ین مانچۆن یۆنگ له تویته‌ر ئاشكرا كراوه و گوتوویه‌تی، ئینستاگرام كار ده‌كات له‌سه‌ر نوێكارییه‌كی تر كه له‌ڕێیه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی یان ئه‌و په‌یجه‌ی فۆڵۆویی ده‌كه‌یت له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا پۆسته كۆنه‌كانی ببینی، پۆسته نوێیه‌كانت پێشان ده‌دات به تایبه‌تیش كۆتا پۆست.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.