كۆمپانیای تۆیۆتا به فه‌رمی ڕای گه‌یاند كه ئۆتۆمبێلی كامیری جۆری TRDی 2020یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه به‌ته‌واوه‌تی له ئۆتۆمبێلێكی خێزانی گۆڕییویانه بۆ ئۆتۆمبێلێكی پێشبڕكێ.
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه تۆیۆتا به‌ته‌واوه‌تی گۆڕانكاری له كامیری نوێ‌دا كردووه له‌ڕووی دیزاین و شێوازی ناوه‌وه‌یشی، جگه له‌وه‌یش له ئۆتۆمبێلێكی ئاساییه‌وه گۆڕیویه‌تی بۆ ئۆتۆمبێلێكی پێشبڕكێ و خستوویه‌ته پۆلی "TRD"یه‌وه كه كورتكراوه‌ی "Toyota Racing Development" واته "تۆیۆتا بۆ به‌رهه‌مهێنای ئۆتۆمبێلی پێشبڕكی".
ئەم مۆدێلەی کامیری کە تۆیۆتا دروستی کردووە تایبەت کراوە بە پێشبڕکێ
هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه شاره‌زایان به‌و ئۆتۆمبێله بڵێن "گۆڕانێك له ئۆتۆمبێلێكی خێزاییه‌وه بۆ ئۆتۆمبێلێكی پێشبڕكێ". ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی بزوێنه‌ره‌وه زۆر به‌هێز كراوه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی به 0.5 ئینج گه‌وره‌تر كراوه و 3.5 لیتره له‌گه‌ڵیدا هێزی 301 ئه‌سپی هه‌یه و شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنیشی هه‌یه و سیستمی ئۆتۆمبێلی وه‌رزشیشی بۆ دانراوه كه وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 32 هه‌زار و 125 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.