مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی دنیا له میونشن، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكوومی گه‌یشته رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی شوبات، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له رۆما مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیوزێپێ كۆنتێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا و چه‌ندان به‌رپرسی باڵای تری حكوومه‌تی ئیتاڵیا كۆ ده‌بێته‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هاوئاهه‌نگییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كرێت.
شانازی ده‌كه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆریداوه بۆ به‌ره‌پێشبردنی گفتوگۆی نێوان ئایینه‌كان و ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام بۆ پێڕه‌وانی ته‌واوی ئایینه‌كان
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتوون له دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن و ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم، ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك ڕوونكراوه‌ته‌وه، له ڤاتیكان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی، له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپا كۆ ده‌بێته‌وه و باسی پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینه‌كان ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیتالیا و ڤاتیكان رای گه‌یاندووه: "له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپا باسی گرنگی پێكه‌وه‌ژیانیی ئاینی له هه‌رێمی كوردستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت" شانازی ده‌كه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆریداوه بۆ به‌ره‌پێشبردنی گفتوگۆی نێوان ئایینه‌كان و ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام بۆ پێڕه‌وانی ته‌واوی ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان".