سامسۆنگ دووه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "گالاكسی زێت فڵیپ" كه له ئیڤێنتی راسته‌وخۆی 11ی شوبات له‌گه‌ڵ گالاكسی ئێس 20 نمایشی كرد كه زیاتر له ده‌یان هه‌زار كه‌س چاوه‌ڕوانی بڵاو بوونه‌وه‌ی مۆبایله‌كه بوون.
ماڵپه‌ڕی "
techradar"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی گالاكسی زێت بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م مۆبایله به دووه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه داده‌نرێت كه سامسۆنگ دروستی كردبێت و له 11ی شوبات بۆ یه‌كه‌مجار نمایش كرا و ئه‌مرۆ به فه‌رمی به‌هه‌موو دنیادا بڵاو كرایه‌وه.
به‌فه‌رمی ئه‌مرۆ مۆبایله‌كه گه‌یشته بازاڕه‌كانی هەموو دنیاوە و نرخی هه‌زار و 379 دۆلارە
له‌كاتی نمایشكردنهكهیدا كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه 14 بۆ 16ی شوبات ئه‌م مۆبایله بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا چه‌ند دانه‌یه‌كی تایبه‌تیان دروست كردبووه كه له‌لایه‌ن "تۆم بڕاون"ی دیزاینه‌ری ئه‌مه‌ریكی دیزاین كرابوون ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له 12ی مانگدا بڵاو كرانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و نرخێكی تایبه‌ت، به‌ڵام به‌فه‌رمی ئه‌مرۆ مۆبایله‌كه گه‌یشته بازاڕه‌كانی دنیا به نرخی هه‌زار و 379 دۆلار.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.