سه‌ره‌ڕای زۆرترین سامانی ژێر زه‌وی و نه‌وتی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دان ملیار دۆلاری ساڵانه به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وته‌وه، به‌ڵام عێراقییه‌كان به‌رده‌وام دۆخی خزمه‌تگوزاری و ژیانیان ڕوو له دواوه‌یه و به گوێره‌ی نوێترین ئامار و ڕووپێویش ڕێژه‌ی هه‌ژماری له عێراق گه‌یشتووه‌ته 20%، ئه‌مه‌یش به‌و واتایه دێ، له هه‌موو پێنج كه‌سێكی عێراقی یه‌كێكیان له خوار هێلی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژن.
وه‌زاره‌تی پلاندنانی حكوومه‌تی عێراق بڵاوی كرده‌وه، كه به گوێره‌ی ڕووپێویییهكانیان له 2018 ڕێژه‌ی هه‌ژاری گه‌یشتووه‌ته 20%ی دانیشتووانی عێراق، هاوكات باسی له‌وه كردووه، ئه‌و ڕێژه‌یه له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی تر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ و له هه‌ندێ پارێزگا وه‌ك حاڵه‌تی تایبه‌ت ڕێژه‌ی هه‌ژاری گه‌یشتووه‌ته 50% و ئه‌مه‌یشی به كاره‌سات ناوبردووه.
هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی بێكاری له 2014 گه‌یشتبووه 22%، دابه‌زینی ئه‌و ڕێژه‌یه ته‌نیا به بڕی 2% سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ته‌كانی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتن له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ خهڵكهكیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
به گوێره‌ی داتاكان له 2006ه‌وه 450 ملیار دۆلاری عێراق دزراوه
ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕێژه‌ی هه‌ژاری له 2013 ته‌نیا 15% بوو، ئه‌مه‌یش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر خراپ هه‌ژمار نه‌ده‌كرا، به‌ڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌یه، گرفتهكهیش ته‌نیا له هه‌ژاری خه‌ڵك نییه، به‌ڵكوو ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وایكردووه گه‌نجانی عێراق ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن و له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندانه‌كان ناڕۆنه‌وه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی ژیانی خۆیان و خه‌ڵكی وڵاته‌كه ده‌گۆڕن، یان به‌رده‌وام ده‌بن له ناره‌زایی و مانگرتن دژی حكوومه‌ت و سیسته‌می سیاسی و چینی ده‌سه‌ڵاتدار له وڵاته‌كه.
له ڕووپێوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی
عێراق هاتووه، كه پارێزگای موسه‌ننا به‌رزترین ڕێژه‌ی هه‌ژاری تێدایه و 52%ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ژێر هێلی هه‌ژارییه‌وه‌ن، دوای ئه‌وه‌یش دیوانییه 46^ و میسان 45% و زیقاڕ 44% و نه‌ینه‌وا 37.7% و دیاله 22.5% و واست 19% و سه‌لاحه‌دین 18% و ئه‌نبار 17% و به‌سڕه 16%، نه‌جه‌ف 12.5%، كه‌ربه‌لا 12%، بابل 11%، به‌غدا 10%، دهۆك 8.5%، كه‌ركووك 7.6%، هه‌ولێر 6.7% و سلێمانیش ته‌نیا ڕێژه‌ی 4.5%ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ژێر هێلی هه‌ژارییه‌وه‌ن.
پێوه‌ره‌كانی دیارییكردنی ڕێژه‌ی هه‌ژماری، خۆی له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و نیشته‌جێكردن و خوێندن و داهات و پێویستییه‌كانی ڕۆژانه بۆ كڕینی خۆراك ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كاره‌با وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی هه‌ژمار نه‌كراوه، كه عێراقییه بووه‌ته به‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆیان و له گه‌رمای چڕ و تاقهتپرووكێنی هاوین بێ كاره‌بان و له سه‌رما و سۆڵه‌ی زستانیش به‌هه‌مانشێوه كه‌مترین ڕێژه‌ی كاره‌بایان پێ ده‌درێت.
له ئه‌نجامی هه‌ژماری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو پارێزگا شیعه‌نشینه‌كانی باشوور و به‌غدای پایته‌خت دژی حكوومه‌ت ڕژانه سه‌رشه‌قام و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ناڕه‌زایی و فشاره‌كانیان توانیان عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی ناچار به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه بكه‌ن و ئێسته‌یش كێشمه‌كێشمی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام گه‌نجان به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان به گوێره‌ی پێوه‌ر و ڕاسپارده‌كانی ئه‌وان دیاریی بكرێن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك حزب و توێژه‌ی سیاسی ئێسته‌ی عێراق و ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباری حكوومه‌ت ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌بێ شه‌قام هه‌موو پۆست و دۆسییه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه.
ڕیزبه‌ندی دوازده‌یه‌مین وڵاتی گه‌نده‌ڵی دنیایه و هه‌ژاریش به‌رۆكی خه‌ڵكه‌كه‌ی گرتووه
خۆپێشاندانه‌كان وێڕای به‌رده‌وامیان تا ئێسته‌یش، به‌ڵام له ئه‌نجامی هێرش و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی و میلیشیا چه‌كداره‌كان به جلی مه‌ده‌نی، تووشی گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری و قڕكردن بوونه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه تا ئێسته زیاتر له 550 كه‌س به‌هۆی توندوتیژی و هێرشی هێزه‌كان بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران گیانیان له ده‌ستداوه، ئاماره‌كان له ناوه‌نده ته‌ندروستییه جیا جیاكانیش ڕوونیان كردووه‌ته‌وه كه زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س برینداربوون.
عێراق له سه‌رده‌ستی حووكمی چینی ده‌سه‌ڵاتداری ئێسته‌وه نه‌ك هه‌ر له هه‌ژاری، به‌ڵكوو له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی دنیا خراپترینه و به گوێره‌ی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیش ڕیزبه‌ندی دوازده‌یه‌مینی له گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانی دنیا گرتووه و له 2006ه‌وه تا ئێسته به گوێره‌ی زانیاری و به‌ڵگه و ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی 450 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌نده‌ڵی له عێراق كراوه.
هاوكات ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه عێراق تاكه وڵاته كه گه‌نده‌ڵكاران هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ناكرێ، بگره له‌سه‌ر پۆستی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وامن له دزینی سامانی وڵاته‌كه، هیچ هیوایه‌كیش به پێشكه‌وتن و چاره‌نووسی وڵاته‌كه نییه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری گه‌نجانی وڵاته‌كه ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن، به‌هۆی بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، ڕوو له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و له‌وێ ده‌ست به ژیانێكی نوێ ده‌كه‌ن و به ته‌واوی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.