له ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیدا كۆنفڕانسی میونشن بۆ ئاسایش، ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت كردووه به پرسی ئێران، وێرای باسكردن له كێشه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه و گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا، نه‌خشه‌یه‌كی وردی له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كان و هه‌ژموونی تاران به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی
نه‌خشه‌كه ئێران زۆرترین هه‌ژموونی به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه، دوای ئه‌وه سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن و فه‌له‌ستین و ئه‌فغانستان و پاكستان دێن. له ڕاپۆرتی كۆنفڕانسه‌كه و نه‌خشه‌كه باس له‌و گرووپه چهكدارانهیش كراوه كه له‌و وڵاتانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران كار ده‌كه‌ن و له عێراق هه‌ریه‌ك له میلیشیاكان عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و ڕێكخراوی به‌در و حزبوڵای عێراق و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای دیاریی كردووه.
هاوكات له سووریایش چوار گرووپی تری چه‌كداری ناوبردووه كه بریتین له هێزه‌كانی 313 و لیوای باقر و هێزه‌كانی ڕه‌زا و گرووپه چه‌كداره‌كانی تری سووریا، جیا له‌وه‌ی كه له ڕووی مادی و سه‌ربازییه‌وه پشتیوانی به‌رده‌وامی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه‌یش كاریگه‌ری و هه‌ژموونی به‌سه‌ر حكوومه‌تی ڕژێمی به‌عسی سووریایش سه‌پاندووه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه تیشك خراوه‌ته سه‌ر لبنان و ئاماژه دراوه، كه هێزی چه‌كداری سه‌ره‌كی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران له لبنان بریتییه له حزبوڵای لبنانی، ئه‌وان جیا له‌وه‌ی هێزێكی زۆری چه‌كدارییان هه‌یه، هاوكات تاران وه‌ك ئامرازێكی به‌هێز به‌كاریان ده‌هێنێت و توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر شانۆی سیاسی وڵاته‌كه‌یش بگرن، له ڕێی حزبوڵاوهیش ده‌ستوه‌ردان له وڵاتانی تری ناوچه‌كه ده‌كات، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له ناوچه‌كانی فه‌له‌ستینیش له ڕێی حزبوڵاوه زۆرترین كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ئێران به دیارییكراوی هه‌ژموونی به‌سه‌ر شه‌ش وڵات هه‌یه
له یه‌مه‌ن پشتیوانی سه‌ره‌كی و به‌هێزی حووسییه‌كان بریتییه له كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هۆی پشتیوانییه‌كانی ئێران له‌و گرووپه چه‌كداره له 2014ه‌وه یه‌مه‌ن تووشی شه‌ڕێكی قورسی ناوخۆ بووه، له نێوان حووسییه‌كان و هێزه‌كانی حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدره‌به مه‌نسوور هادی، كه له‌لایه‌ن سعوودیه و ئیماراته‌وه له مانگی ئادار/مارسی 2015ه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه باس له هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌كانی ئێران به‌سه‌ر ئه‌فغانستان و پاكستان كراوه و ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه له ئه‌فغانستان تاران پشتیوانی لیوای فاتمیون و له پاكستانیش لیوای زه‌ینه‌بیون كۆمه‌ك ده‌كات، به‌شی زۆری چه‌كداره‌كانی ئه‌و دوو لیوایهیش بۆ سووریا گوازراونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌كانیش دووپات له بوونی هه‌زاران گه‌نجی شیعه‌ی ئه‌فغانی و پاكستانی له سووریا ده‌كه‌نه‌وه، كه له ڕیزه‌كانی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌وه بوون و به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆ و كۆمه‌كی ته‌واوی ئێرانه‌وه بۆ سووریا گوازراونه‌ته‌وه، تا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاران و حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بجه‌نگن.
پێشتر به‌هۆی خه‌رجكردنی ملیاران دۆلاری ساڵانه له‌لایه‌ن تارانه‌وه بۆ پشتیوانی گرووپه میلیشیاكانی له‌و وڵاتانه، ناڕه‌زایی و خۆپێشاندان زیاتر له 100 شاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی گرته‌وه و ئێرانییه‌كان به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی حكوومه‌ت و ڕژێمی سیاسی وڵاته‌كه‌یان كرد و دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌وان خراونه‌ته ژێر گه‌مارۆیه‌كی قورسی ئابوورییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و خه‌ڵكی رۆژ دوای ڕۆژ هه‌ژارتر و برسیتر ده‌بێ، كه‌چی حكوومه‌تی تاران بودجه‌ی زه‌به‌لاح بۆ كۆمه‌ك و مووچه و چه‌ك و پێویستی سه‌ربازی بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له خۆی بۆ له وڵاتانی تری ناوچه‌كه ڕه‌وانه ده‌كات.
پێشتر به‌رپرسانی ئێران دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆخێكی قورسی ئابوورییان بۆ ئێرانییه‌كان دروست كردووه، له‌باره‌ی داوا و دهسپێشخهرییهكانیش بۆ دووباره ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ له نێوان تاران و واشنتن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌تۆمی، سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كرده‌وه، كه مه‌رجی سه‌ره‌كی تاران هه‌لگرتنی ته‌واوی سزا و گه‌مارۆكان بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و ئاماده‌یه بێ مه‌رجی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌وێته گفتوگۆ و دانوستاندنه‌وه.
گرووپه چه‌كداره‌كان و سیاسه‌تی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ته‌ناهی ناوچه‌كه
جیا له‌وه واشنتن هه‌ر له زووه‌وه ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌ی وه‌ك گرووپ و ڕێكخراوی تیرۆریستی هه‌ژمار كردوون و ناوی به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانی خستووه‌ته لیستی تیرۆر و ڕه‌شی ئه‌مه‌ریكاوه و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار ده‌كات، تا وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی هاوڕای بن و دژی گرووپه به‌كرێگیراوه‌كانی ئێران له عێراق به تایبه‌تی و له وڵاتانی تری ناوچه‌كه بوه‌ستنه‌وه.
دوای كوشتنی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، دۆخی ناوچه‌كه توندی و گرژی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیووه، به‌وهۆیه‌وه كۆنفڕانسه‌كه ئه‌و دۆسیه‌یه به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه هه‌ژمار كردووه و هۆشداری داوه له ته‌قینه‌وه‌ی گرژییه‌كان و گۆڕینی ناوچه‌كه بۆ گۆڕه‌پانی جه‌نگێكی خوێناوی و زه‌به‌لاح.