فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، شه‌وی ڕابردوو توانیویانه حه‌وت چه‌كداری سه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بگرن، سه‌رجه‌میان پێشتر له دیوانی حسبه و ته‌ناهی و به سه‌ربازكردن كاریان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی نه‌ینه‌وا هاتووه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری بازگه‌كانی سه‌ر به پۆلیسی نه‌ینه‌وا، به پشتبه‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری، له بازگه‌یه‌كی پشكنین توانیویان حه‌وت چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بگرن.
ئاماژه دراوه، له بازگه‌ی "
نه‌سر"ی ده‌روازه‌ی باشووری مووسڵ و ڕێی سه‌ره‌كی به‌ره‌و به‌غدا، پشكنینی ئۆتۆمبێل و ناسنامه‌ی هاووڵاتییان زۆر چڕكرایه‌وه، چونكه زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌و بازگه‌یه‌وه مووسڵ جێ ده‌هێڵن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌ڕۆن.
گرتنی ئه‌و چه‌كدارانه به پشتبه‌ستن بووه به زانیاری هه‌واڵگری و ویستوویانه له مووسڵ ده‌ربچن
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، دواجار هێزه‌كانی پۆلیسی بازگه‌كه توانیان حه‌وت چه‌كدار بدۆزنه‌وه له نێو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به بازگه‌كه له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو وه‌ستێنراون و پشكنینی وردیان بۆ كراوه.
هه‌رچه‌نده له ناوه‌ڕاستی 2017 عێراق كۆتایی داعشی له وڵاته‌كه ڕاگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێسته‌یش پاشماوه‌كانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له ناوچه جیا جیاكانی عێراق چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به تایبه‌تیش له مووسڵ و ئه‌نبار و سێگۆشه‌ی نێوان پارێزگای دیاله و سه‌لاحه‌دین و كه‌ركووك، به‌وهۆیه‌وه‌یش چه‌ندان هاووڵاتی و سه‌رباز و پۆلیسی عێراق له ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی هێرشی پاشماوه‌كانی داعشه‌وه كوژراون.