كه‌ناڵی "فرانس 3"ی فڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه، له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی گه‌شتیاری له باشووری وڵات، چوار سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه گیانیان له ده‌ست دا.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه فڕۆكه‌كه له شاری ئه‌نگولیم و دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له مه‌ودای چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له فڕۆكه‌خانه‌ی میلاو لارزاك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، كه
فڕۆكه‌كه قه‌باره‌ی بچووك و گه‌شتیاری و تایبه‌ت بووه و چواركه‌س سه‌رنشینی بوو و له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌یشی هه‌ر چوار سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه.
هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه و چوار سه‌رنشینه‌كه‌ی ده‌سبه‌جێ مردوون
له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌كه، ئه‌و كه‌ناڵه نووسویه‌تی، تا ئێسته به ڕوونی هۆكاره‌كه‌ی دیاریی نه‌كراوه، به‌ڵام به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆكان ده‌ركه‌وتووه، كه له كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی، به‌ر له‌وه‌ی به‌ر زه‌وی بكه‌وێ و تێك بشكێ، ئگاری لێ به‌رزبووه‌ته‌وه.
دوای ڕووداوه‌كه پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان به چڕی شوێنه‌كه‌یان ته‌نی و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و ئه‌مبۆلانس ته‌رمی سه‌رنشینه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌یان بردن.
هاوكات ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و به‌شی ڕووداوه ئاسمانییه‌كانی فڕه‌نسا، له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه تیمێكی لێكۆڵه‌ریان ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌كه كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌كه‌ن و دواتریش بۆ ڕای گشتی ڕای ده‌گه‌یه‌نن.