زۆرێك له خه‌ڵكی داووده‌رمانه پزیشكییه‌كان له نێو به‌فرگر هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام ئایا هیچ كات پرسیوته هه‌ڵگرتنی ده‌رمانه‌كان له نێو به‌فرگر سوودبه‌خشه یان زیانبه‌خش، ئایا هه‌موویان ده‌بێ له نێو به‌فرگر دابنرێن، یان ته‌نیا ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ریان دیارییكراوه.
پزیشكان له‌وباره‌وه هۆشداری ده‌ده‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته ده‌رمان له شوێنی وشك و سارد بێ، به‌ڵام به‌فرگر شێداره و وشك نییه، بۆیه ناكرێ هه‌موو ده‌رمانێكی لێ دابنرێت، به تایبه‌تیش له‌كاتی تۆماتیك كردنی به‌فرگر و گۆڕانی پله‌ی گه‌رمی، له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه دروست بكات و به ته‌واوی زیان به جه‌سته‌ی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت.
به‌شێك له ده‌رمانه‌كان به هه‌ڵگرتنیان له‌ناو به‌فرگر تێك ده‌چن و زیانتان پێ ده‌گه‌یه‌نن
هاوكات ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه ڤاكسینی ئه‌نسۆلین و هۆرمان و پێكوته‌كان، پێویستیان به هه‌ڵگرتنه له پله‌ی زۆر نزمی گه‌رمی و گه‌یشتن به ئاستی به‌ستن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به دیارییكراوی بزانن كام ده‌رمان و له كام پله‌ی گه‌رمی گونجاوه بۆ هه‌ڵگرتن.
له به‌شێكی تری ئه‌و ڕێنماییه‌ی پزیشكان هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كی زیانبه‌خشیان له‌سه‌ر دروست نه‌بێ، باشتره بخرێنه ناو ده‌فرێكی سه‌ر داخراو، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وا نه‌دات و ئنجا بخرێنه ناو به‌فرگره‌وه، به‌مشێوه‌یه شێی ناو به‌فرگر كاریگه‌ری له‌سه‌ریان دروست ناكات و هیچ زیانێك به دوای خۆیاندا ناهێنن.