هه‌مووان پێویستمان به وه‌رزشكردنه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كێشی له‌شیان زۆره، به‌ڵام زۆرجار پرسیاری ئه‌وه لای خه‌ڵك دروست ده‌بێ، كه ئاخۆ مه‌له‌كردن وه‌رزشێكی به‌سوود و كاریگه‌ره بۆ توندانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش؟
شاره‌زایان مه‌له به یه‌كێك له باشترین جۆره‌كانی وه‌رزش داده‌نێن و سوودی یه‌كجار زۆری هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی جومگه‌كانی له‌ش و بڕبڕه‌ی پشت، بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌شیش به یه‌كێك له پڕ سوودترین وه‌رزشه‌كان داده‌نرێ، چونكه له یه‌ك كات هه‌موو ماسوولكه‌كانی جه‌سته جووڵه ده‌كه‌ن و به هاوسه‌نگی چه‌وری له‌ش ده‌توێته‌وه.
به بڕوای شاره‌زایان له‌كاتی
مه‌له‌كردن چه‌ند جووڵه‌یه‌ك هه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وا به ڕێژه‌ی زۆر زیاتر چه‌وری له‌ش ده‌توێته‌وه، له‌وانه‌یش گرنگترینیان بریتییه له شناو كردن، ده‌ستت به لێواری حه‌وزی ئاوه‌كه بگره و به هه‌موو هێزه‌وه جووڵه به له‌شت بكه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی شناو بكه‌یت، ئه‌مه زۆرترین سوودی ده‌بێ، بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری.
مه‌له‌كردن و ئه‌و جووڵانه له‌ناو ئاو به‌خێرایی له قه‌ڵه‌وی ڕزگارت ده‌كات
هاوكات، سامبا كردن له نێو ئاویش به چاره‌سه‌رێكی خێرا و سیحری داده‌نرێ كه له‌گه‌ڵ مه‌له‌كردن خێراتر چه‌وری ده‌توێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌ز به سه‌ماكردن و جۆره‌كانی ده‌زانیت، ئه‌وا ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه بكه.
یه‌كێكی تر له هه‌نگاوه‌كان بریتییه له ڕاكردن له نێو ئاو، كارێكی یه‌كجار باش و گرنگه و بڕێكی یه‌كجار زۆر كالۆری ده‌سووتێنێت و وا ده‌كات له ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌رده‌وامبوون له مه‌له‌كردن و ئه‌نجامدانی ئه‌و جووڵانه ببن به خاوه‌نی له‌شێكی ڕێك و جوان و به ته‌واوی له چه‌وری زیاده ڕزگارتان ببێت.