شێلان و مه‌ساجكردنی
پێستی سه‌ر نه‌ك ته‌نیا بۆ قژ سوودی هه‌یه، به‌ڵكوو به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی پێست به گشتی جێ ده‌هێڵێت و به ته‌ندروستی ده‌یهێڵێته‌وه و یارمه‌تیده‌ره بۆ باشبوونی سووڕی خوێن له سه‌ر به گشتی و مێشكی مرۆڤیش به تایبه‌تی.
پزیشكان گرنگترین سووده‌كانی شێلانی پێستی سه‌ریان بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كورت كردووه‌ته‌وه
یه‌كه‌م: سوڕی خوێن باشتر ده‌كات و یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی قژ ده‌دات.
دووه‌م: ڕه‌گی قژ به‌هێز ده‌كات و وا ده‌كات پێكهاته خۆراكییه‌كان له ڕێی خوێنه‌وه به قژ بگه‌ن و ته‌ندروست بن و سه‌رجه‌م كێشه ته‌ندروستییه‌كانی قژیش كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
یارمه‌تی چالاكبوونی سوڕی خوێن و مێشك ده‌دات
سێیه‌م: خانه‌ی مردووی سه‌ر پێست لا ده‌بات و كڕێژ و هه‌وكردن له پێست كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
چواره‌م: وزه به له‌ش ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و شێلانه‌وه مێشك چالاك ده‌بێ و وا ده‌كات وزه‌ی زیاتر به‌كارببرێ، به‌مشێوه‌یشه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته پڕ وزه و چالاكتر ده‌بن.
پێنجه‌م: كۆتایی به سه‌رئێشه ده‌هێنێت، كاتێك كاسه‌ی سه‌ر ده‌شێلدرێ، ئه‌وا وا ده‌كات ئازار و ئێشی سه‌ر په‌رت و بڵاو ببێ و به ته‌واوی له‌ناو بچێ، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ نه‌مانی هه‌وكردن و گه‌یشتنی خوێن به هه‌موو خانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.