سێ‌ هاووڵاتی ڕفێنراوی هەولێر لە تونێلێكی گەرمیان دۆزرانەوە

:: AM:09:14:17/02/2020 ‌
دوای ڕفاندنی سێ‌ هاووڵاتی كە یەكیان كوردە و دوو كەسەكەی تریان عەرەبن، لە تونێلێكی گەرمیان دۆزراونەتەوە و تا ئێستە هۆكاری ڕفاندنەكەیان نادیارە.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی شوبات، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئێوارەی دوێنێ‌  سێ‌ هاووڵاتیی دانیشتووی هەولێر كە پێكهاتوون لە كوردێك و دوو عەرەب، لە ناوچەی نێوان داودە و زەنگەنە لە تونێلێكی شاراوە دۆزراونەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ ئاسایشی گەرمیان ڕوونكردنەوە لەسەر ڕووداوەكە بدات
لە زانیارییەكاندا هاتووە، تا ئێستە هۆکاری ڕفاندنی ئەو سێ هاووڵاتییە نادیارە، بڕیارە ئەمڕۆ ئاسایشی گەرمیان ڕوونكردنەوە لەسەر ڕووداوەكە بدات.

ئەو شوێنەی ئەو سێ‌ هاووڵاتییەی تێدا هاتوونەتە شاردنەوە و تونێلەكەی تێدا ئامادە كراوە، نزیك گوندێكە بە ناوی قەواڵی، دوای ئاگەداركردنەوەی ئاسایشی سەرقەڵا لەلایەن هاووڵاتییانەوە، ئەمڕۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ڕووداوەكە ئاشكرا دەكرێت.

ڕوودانی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییانە لە شەوی ڕابردووەوە، دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و لە ڕابردووشدا چەند جارێك داعش لەو شوێنە جموجووڵی هەبووە و هێرشی كردووە. 





وشە - رامیار جەواد