به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین ئاشكرایان كردووه، ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، 70 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی هه‌زار و 800 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی چین گەیشتە پێنج کەس
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
بی بی سی" له زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین رای گه‌یاندووه، ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له 24 سه‌عاتی رابردوودا 105 كه‌س بووه و كۆی گشتی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له چین به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه 1789 كه‌سه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، تا به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌و ڤایرۆسه له سه‌رانسه‌ری چین گه‌یشتووه‌ته 70 هه‌زار و 362 كه‌س.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، مه‌رجه‌كانی هاتوچۆ له‌ناو شاری هوبی كه ژماره‌ی دانیشتووانی 60 ملیۆن كه‌سه قورس‌تر ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هوبی ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه و گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی چین به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه چوار كه‌س بوون، به‌ڵام شه‌وی رابردوو له تایوان شۆفێرێكی تاكسی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانی له ده‌ست دا و ژماره‌كه گه‌یشته پێنج كه‌س.
ماڵپه‌ڕی ئه‌وروپای ئازاد "
فه‌ردا" ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و شۆفێر تاكسییه ته‌مه‌نی 60 ساڵانه و به‌ر له تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه، نه‌خۆشی هه‌ناسه‌دان و سییه‌كانی هه‌بووه.
تا ئێسته ئه‌و وڵاتانه‌ی به فه‌رمی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایان له‌ناو سنووره‌كانیان راگه‌یاندووه، 30 وڵاتن و ته‌نیا له تایوان 20 هاووڵاتی تووشبووی ئه‌و ڤایرۆسه هه‌ن.