%43ـی ئەمەریكییەكان لەگەڵ مانەوەی سوپای وڵاتەكەیانن لە عێراق

:: AM:10:17:17/02/2020 ‌
پەیمانگەی شیكاگۆ بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لەسەر پرسی مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سووریا، ئەنجامی راپرسییەكی بڵاو كردەوە. بەپێی راپرسییەكە بێت، 43% و 44%ـی ئەمەریكییەكان لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەیانن لە عێراق و سووریا.

ئەمڕۆ دووشەم 17ی شوبات، پەیمانگەی شیكاگۆ بۆ كاروباری نێودەوڵەتی ئەنجامی راپرسییەكی بڵاو كردەوە كە لە ئاستی ئەمەریكا كراوە، دەڵێ 40%ـی بەشدارانی راپرسییەكە لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكادان لە عێراق و سووریا.

مانەوەی سوپای ئەمەریكا لە عێراق و سووریا لە كاتێكدایە بەگوێرەی ئامارەكانی پنتاگۆن بێت، ئەوا نزیكەی 60 هەزار سەربازی ئەمەریكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن، بەسەر وڵاتانی عێراق، كوێت، ئوردن، سووریا، توركیا، قەتەر، بەحرێن، ئیمارات، عومان و جیبۆتی دابەش بوونە.

43%ـی ئەمەریكییەكان لەگەڵ مانەوەی سوپای ئەمەریكان لە عێراق


 راپرسییەكە كە ساڵی 2019 كراوە، 43%ـی بۆچوونی ئەمەریكییەكان پشتگیری لە مانەوەی سوپای وڵاتەكەیان لە عێراق دەكەن، بەڵام پێوەند بە سووریا، رێژەكە بۆ 44% بەرز دەبێتەوە.

هاوكات زیاتر 10%ـی بەشدارانی راپرسییەكە پێیان وایە گرنگە هێزەكانی ئەمەریكا لەم دوو وڵاتە زیاد بكرێن، بەجۆرێك 13% لەگەڵ زیادكردنی هێزەكانی وڵاتەكەیاندان لە عێراق و 12%ـیش لەگەڵ زیادكردنی هێزەكانی وڵاتەكەیاندان لە سووریا.

پەیمانگەی شیكاگۆ، ئاماژەی بە ژمارەی بەشدارانی راپرسییەكە و ماوەی راپرسییەكە نەكردووە، تەنیا ژمارەكانی بڵاو كردووەتەوە.

لەگەڵ ئەوەی 13% لەگەڵ زیادكردنی هێزەكانی ئەمەریكان لە عێراق، بەڵام 23%ـیش لەگەڵ كەمكردنەوەی، هاوكات 21%ـیش لەگەڵ كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمەریكان لە سووریا.

نیوەی ئەوانەی لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكان لە سووریا و عێراق، داوای كشانەوە دەكەن. نزیكەی 20%ـی بەشدارانی راپرسییەكە داوای كشانەوەی سوپای ئەمەریكا لە سووریا دەكەن و 18%ـیش لە عێراق. 

پێوەند بە بارگرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران كە سەر دەكێشێت بۆ جەنگ، كە ئەمەریكا لە ماوەی رابردوو سێ بۆ سێ هەزار و 500 سەربازی تری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەوان كرد.

بوونی هێزەكانی ئەمەریكا لەسەر داوای عێراق بوو لە جەنگی دژ بە تیرۆر، بەڵام بوونیان لە سووریا لەسەر بڕیاری كۆنگرێسی وڵاتەكەیان بوو بۆ پارێزگاری لە نەوتی سووریا و ناوچە.


وشە - فه‌رمان سادق