له نێوان شارۆكه‌ی كفری بۆ چه‌مچه‌ماڵ و ڕێی سه‌نگاو و قادر كه‌ره‌می سه‌ر به سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، چه‌كدار و باندی ڕفێنه‌ر په‌یدا بوون، به شه‌وان بۆ پاره خه‌ڵك ده‌ڕفێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ــی شوبات، ئاكۆ محه‌مه‌د شۆفێری بارهه‌ڵگر له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به "وشه"ی گوت، گوندنشینانی سنووری نێوان كفری بۆ چه‌مچه‌ماڵ ئێمه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به شه‌وان كار نه‌كه‌ین و نه‌ڕۆینه ئه‌و ڕێیه، چونكه چه‌كدار و باندی ڕفێنه‌ر په‌یدا بوون، به‌مه‌ش دۆخه‌كه نائارام بووه و كاری بازرگانیی ئێمەی خراپ كردووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ سێ هاووڵاتیی دانیشتووی هه‌ولێر كه پێكهاتوون له كوردێك و دوو عه‌ره‌ب، له ناوچه‌ی نێوان داوده و زه‌نگه‌نه‌ی سه‌ر به سنووری كفری له تونێلێكی شاراوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه دۆزرابوونه‌وه.
باندێکی چەکدار ئەو کارە دەکەن و داعش نین
"وشه" عه‌قید ڕێبوار قه‌ربڵاغی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كفری دواند، ئه‌ویش دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی كاری ڕفاندنه‌كه‌ی دوێنێیان ئه‌نجام داوه، داعش نه‌بوون و باندێكی چه‌كدارن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، ڕاسته ده‌ڵێین داعش نین و تا ئێسته به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ئێمه له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامین و ده‌مانه‌وێ ڕێگریی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته بكه‌ین.
كه‌سوكاری یه‌كێك له ڕفێنراوه‌كانی دوێنێ كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، به "وشه"ی گوت، ئه‌و بانده‌ی هاووڵاتییانی سنووره‌كه ده‌ڕفێنن، جلی كوردی‌یان پۆشیوه و به كوردیش قسه ده‌كه‌ن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی