دەروازەی حاجی ئۆمەران داخرا

:: PM:12:06:17/02/2020 ‌
بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر تا كاتێكی نایار دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران داخرا، بەڕێوەبەری ئەو دەروازەیەش داوا لە هاووڵاتییان و بازرگانان دەکات هاتوچۆی پێدا نەکەن.

بەردەوامیی بارینی بەفر لە شەوی ڕابردووە و خێرایی با رێگرە لە كردنەوەی رێگە و جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاری 
ئەمڕۆ دووشەم 17ـی شوبات، مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە "وشە"ـی راگەیاند، بەفرێكی زۆر لە سنوورەكە باریووە، شەوی رابردوو زیاتر لە 80 سانتیمەتر بەفر باریوە و تیمەكانی راماڵینی بەفر سەرقاڵی كاركردنن بۆ كردنەوەی رێگەكە و ئێستە ڕێگەكە داخراوە.
 
بەرپرسی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران گوتی، بەردەوامیی بارینی بەفر لە شەوی ڕابردووە و خێرایی با رێگرە لە كردنەوەی رێگە و جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاری.
 
باسی لەوەش كرد، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین ئەمڕۆ سەردانی دەروازەكە نەكەن، چونكە بەهۆی گیرانی سەرجەم ڕێگەكان، ناتوانن بپەڕنەوە یان بێنەوە.

لە ماوە هەفتەی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان بڕێكی زۆر بەفر باری ئەوەیش وای كرد لە كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران پلەی گەرمی بۆ -18 پلە ژێر سفر دەبەزیچت و تا ئێستەیش بارینی بەفر بەردەوامی هەیە لە سنوورەكە.


وشە - رامیار جەواد