جینین پلاسخارت نوێنه‌رى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، سه‌رزه‌نشتى ئه‌و توندوتیژییانه ده‌كات كه له دژى خۆپێشانده‌ران به‌كارده‌هێنرێن و ده‌ڵێ "بۆ كوشتنى خۆپێشانده‌ران چه‌كى تاپڕ به‌كارهاتووه".
نوێنه‌رى
رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى شوبات راگه‌یاندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا سهرزهشتى ئه‌و توندوتیژییانه ده‌كات كه هێزه عێراقییه‌كان بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپێشانده‌ران به‌كارى ده‌هێنن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى به عێراق ده‌دات
پلاسخارت له به‌شێكى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه، چه‌كى راوكردن "تاپڕ" له دژى خۆپێشانده‌ران به‌كارهاتووه و كۆمه‌ڵێك خۆپێشانده‌رى پێ بریندار كراوه.
ئه‌و له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێ "داوا له ده‌سه‌ڵاتى عێراق ده‌كه‌ین رێگرى له به‌كارهێنانى هێز بكات، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ش بكات كه به‌رپرسن له به‌كارهێنانى هێز".
دواتریش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌كارهێنانى توندوتیژى له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ نیگه‌رانى و دۆخێكى ته‌ناهى ترسناك كه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن.
له یه‌كى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا خۆپێشاندان له عێراق ده‌ستى پێ كردووه و تا ئێسته به‌رده‌وامه، به گوێره‌ى ئاماره فه‌رمییه‌كان زیاتر له 550 كه‌س به‌هۆى توندوتیژى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراقه‌وه كوژراون و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش بریندارن.