له ماوه‌ی 12 سه‌عاتی رابردوو له سنووری پارێزگای دهۆك ژماره‌یه‌ك رووداوی جیاواز روویداوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها باندكێكی دزیكردنیش گیراوه.
ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان دهۆك و زاخۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و رووداوه‌كه به‌هۆی خۆكێشانی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگربووه به هاووڵاتییه‌ك، كه به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
هاوكات هێمن سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، پۆلیسی دهۆك باندێكی دزیكردنیان گرت كه له سێ كه‌س پێكهاتبوون و ماوه‌یه‌ك له سنووری شارۆكه‌كانی "ئاكرێ، به‌رده‌ڕه‌ش، شێخان و دهورۆبهری مووسڵ" چه‌ند كه‌سێك بگۆڕی كاره‌بای نیشتمانی، هه‌روه‌ها كاره‌بی تایبه‌ت به ناوچه كشتوكاڵییه‌كان ده‌دزی، دوای ئه‌وه پۆلیسی ناوچه جیاوازه‌كان به‌دواداچوونیان كرد، توانرا باندێكی سێ كه‌س بگرن.
لە ماوەیەکی کەمدا روودای جۆراوجۆر لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕوویداون
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی پارێزگای دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له گه‌ڕه‌كی ماسیكی سه‌ر به ناوه‌ندی شاری دهۆك ژنێك گیانی له‌ده‌ست دا.
زیاتر گوتی، تا ئێسته هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام رووداوه‌كه له یه‌كێك له شوقه‌كانی باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی ماسیك روویداوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه میسان عه‌بدولجه‌بار سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مانكێ به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی بارینی به‌فر و بارێكی زۆر لافاو له چه‌ند ناوچه و گه‌ره‌كی شاره‌دیێ چه‌مانكێ دروست بوو، لافاوه‌كه بووه‌ته هۆكاری داڕمانی چه‌ند رێگا و پربوونی ئاو له چه‌ند گه‌ره‌ك و شوێنێكی گشتی، تیمه‌كانی شاره‌وانی چه‌مانكێ له سه‌ره‌تای دروستبوونی لافاو تا ئێسته به‌رده‌وامن له كاردان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی تر روونه‌دات.
فوئاد میكائیل سه‌رۆكی شاره‌وانی دینارته به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر رێگای سه‌ره‌كی نێوان ده‌ڤه‌ری بارزان و دینارته په‌كی كه‌وتووه و بهوهۆیهیشهوه ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێڵی هاووڵاتییان گیریان خواردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی ده‌رهێنان و رزگاركردنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانن و ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌رهێناوه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكی ماوه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری