له‌گه‌ڵ شه‌ڕى ئیدلب دۆسیه‌ى داگیركردنى عه‌فرین زیندوو ده‌بێته‌وه، میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌مڕۆ باس له‌وه ده‌كه‌ن رژێمى سووریا له پێشڕه‌وییه‌كانى ده‌یه‌وێ رێى نێوان عه‌فرین و ئیدلب بگرێت و عه‌فرین جیا بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ دووشه‌م باسى له پێشڕه‌وییه‌كانى حكوومه‌تى سووریا كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانى سووریا چه‌ندان شوێنى نوێیان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه، له‌وانه گونده‌كانى عه‌نجاره و سه‌لووم و مه‌عری و چیاى شێخ عه‌قیل كه ده‌كه‌وێته ده‌شتاییه‌كانى باكورى حه‌له‌ب.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئێسته هێزه‌كانى سووریا له شارۆكه‌ى دارهعزه نزیكبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش ماناى نزیكبوونه‌وه له‌و رێگه سه‌ره‌كییه ده‌گه‌ینێ كه عه‌فرین به ئیدلب ده‌به‌ستێته‌وه.
هێزه‌كانى سووریا له رێگه‌ى نێوان عه‌فرین و ئیدلب نزیك ده‌بنه‌وه
له راپۆرته‌كه هاتووه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئه‌سه‌د به پاڵپشتى میلیشیاكانى ئێران و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سووریا به‌ره‌و ناوچه‌ى شێخ عه‌قیل رۆیشتوون. هاوكات سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه له‌به‌ره‌ى باكور و رۆژئاواى حه‌له‌ب هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان گوند و شارۆچكه گرتووه.
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوانه كه ناویان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، باسیان له‌وه كردووه گرتنى شێخ عه‌قیل كه بنكه‌یه‌كى سوپاى توركیاى لێیه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاوه ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزانه ده‌ست به‌سه‌ر داره عزه ده‌گرن، به‌مه‌یش رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان عه‌فرین و ئیدلب ده‌كه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵى هێزه‌كانى حكوومه‌تى سووریا.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه هێزه‌كانى سووریا له سنوورى سووریا و توركیا نزیك ده‌بنه‌وه له ده‌شتاییه‌كانى ئیدلب و ده‌شتاییه‌كانى حه‌له‌ب، كه پێشتر له 2012 له پێكدادانه‌كانى له‌گه‌ڵ هێزه توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا له ده‌ستى دابوو.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى "
BBC" زۆربه‌ى رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌مڕۆ باسیان له‌وه كردووه، هێَزهكانى حكوومه‌تى سووریا به‌خێرایى له حه‌له‌ب و ئیدلب پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن و تا ئێسته‌یش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى توركیا دیار نییه، ته‌نیا ئه‌و واده‌یه نه‌بێت كه ئه‌ردۆغان دیارى كردووه و گوتوویه‌تى تا كۆتایى ئه‌و مانگه ده‌بێت هێزه‌كانى سووریا له ده‌وروبه‌رى ئیدلب بكشێنه‌وه و بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه كه ده‌كه‌وێته پشت بنكه سه‌ربازییه‌كانى توركیا.
جگه له‌مه‌یش له‌ڕووى مه‌یدانییه‌وه توركیا ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، به به‌رده‌وام هێز ره‌وانه‌ى سووریا ده‌كات به تایبه‌تى بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریادان. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى توركیا له ئیدلب ده‌توانێ چی بكات، زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسى باس له‌وه ده‌كه‌ن توركیا ناتوانێ له به‌رانبه‌ر هێزه چوار قۆڵییه هیچ شتێك بكات، مه‌به‌ستیان له‌و هێزه چوار قۆڵییه "حكوومه‌تى سووریا، رووسیا، ئێران، میلیشیا شیعه‌كانن".
رۆژنامه‌ى"عه‌ره‌ب" به توانج باسى له‌وه كردووه كاتێك توركیا له واشنتن و ناتۆ بێ ئومێد بوو و ئه‌وان له نزیك سنووره‌كانى توركیا هاوكارى هێزه كوردییه‌كانیان كرد، په‌ناى بۆ ئه‌ستانه برد و له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران بوو به هاوپه‌یمان، كه‌چى ئێسته خه‌ریكه له خواستى سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆى له سووریا پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن پێشڕه‌وییه‌كانى حكوومه‌تى سووریا، پێوه‌ندى به مكوڕبوونى رووسیاوه هه‌یه و تا ئێسته‌یش رووسیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئیدلب بگه‌ڕێته‌وه، ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د. گوته‌بێژى كۆشكى سپى پێشتر راى گه‌یاند له‌میانه‌ى پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى راگه‌یاندووه، ده‌بێت رووسیا واز له پشتگیری ئه‌سه‌د بهێنێ، كه‌چى ئه‌مڕۆ دیمترى بیسكۆڤى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى رووسیا به فه‌رمى رای گه‌یاند وڵاته‌كه‌ى له پاڵپشتى ئه‌سه‌د به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى گرووپه تیرۆریستییه‌كانى ئیدلب ببێته‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى گرژییه‌كانى باكورى رۆژئاواى سووریا و نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى پێكدادانى هێزه‌كانى سووریا و توركیا، بابه‌تى ئه‌و ناوچانه‌یش زه‌ق ده‌بێته‌وه كه پێشتر توركیا داگیرى كردوون، یه‌كێكیش له‌وانه شارى عه‌فرینه.
رووسیا دووپات له‌سه‌ر پشتگیرى ئه‌سه‌د ده‌كاته‌وه
توركیا له مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2018 ده‌ستى به ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى كرد له‌گه‌ڵ گرووپه توندڕه‌وه‌كانى سووریا بۆئه‌وه‌ى شارى عه‌فرین داگیر بكه‌ن و دواى 58 رۆژ له 18ى ئادارى هه‌مان ساڵ توانى شاره‌كه داگیر بكات. له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌ى توركیایش به سه‌دان كه‌س ئاواره‌بوون و سه‌دان كه‌سیش بوونه قوربانى.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، تا ئێسته هێزه‌كانى سه‌ر به توركیا له عه‌فرین سته‌م له‌و خێزانه كوردانه ده‌كه‌ن كه تا ئێسته له شاره‌كه ماونه‌ته‌وه و سه‌روماڵیان تاڵان ده‌كه‌ن.