كۆمپانیای ئۆپۆ ڕای گه‌یاند كه نوێترین به‌رهه‌میان له جۆری ئه‌ی 31 خسته بازاڕه‌وه كه مۆبایلێكی زۆر گونجاوه له‌رووی كوالێتی و نرخه‌وه بۆ به‌كارهێنه‌ران.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی تازه‌ترین مۆبایلی ئۆپۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین مۆبایلیان له جۆری "A31"ی نمایش كرد كه له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن، مۆبایله نوێیه‌كه‌مان یه‌كێك ده‌بێ له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی دنیا كه سیستمێكی زۆر پته‌ویی تێدا به‌كار هێنراوه كه له‌ڕووی كوالێتی و نرخه‌وه زۆر گونجاوه.
ئەم مۆبایلە فرۆشی زۆرە، چونکە لەڕووی کوالێتی و نرخەوە زۆر گونجاوە
ئۆپۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.50 ئینجه كه به‌سیستمی HD كار ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی چوار گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێك كه به میدیا تێك P35 كار ده‌كات و میمۆری ناوه‌كیشی 128 گێگابایته و پاترییه‌كه‌یشی 4230 میلی ئه‌مپێره ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 175 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
"ئۆپۆ"، یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ"، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.