بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی 2012، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب، جارێكی تر به فه‌رمی كرایه‌وه و گه‌شتی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بۆ ناوچه‌كانی تری سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌لی حه‌موود وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه به فه‌رمی فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب جارێكی تر به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان كرایه‌وه و یه‌كه‌م گه‌شتیشی له ڕۆژی چوارشه‌م ده‌بێ و پێشوازی له فڕۆكه‌یه‌ك ده‌كات كه له دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه به‌ره‌و حه‌له‌ب ده‌فڕێ و دواتریش یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له ڕێی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه بۆ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ ئه‌نجام ده‌درێت.
كردنه‌وه‌ی
فڕۆكه‌خانه‌كه له كاتێكدایه، كه دوای ئاڵۆزییه‌كانی سووریا فڕۆكه‌خانه‌كه داخرا و ته‌نیا بۆ بواری سه‌ربازی سوودی لێ وه‌رده‌گیرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕی قورس له حه‌له‌ب و وێرانبوونی به‌شێكی زۆری شاره‌كه، كه‌چی ئێسته هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ناوچه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یش له ماوه‌ی ڕابردوو به ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان ئاماده كرده‌وه، تا گه‌شته ئاسمانییه‌كان له حه‌له‌به‌وه بۆ جیهان و له جیهانه‌وه بۆ حه‌له‌ب ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
سبه‌ی چوارشه‌م یه‌ك گه‌شتی فڕۆكه‌وانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت
له ساڵی 2016 هێزه‌كانی ئه‌سه‌د توانیان ته‌واوی حه‌له‌ب كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئه‌م دواییه‌یش گرووپه توندڕۆكانی نوسره و ده‌سته‌ی ڕزگاری شام و گرووپه‌كانی تر له به‌شی ڕۆژئاوای شاره‌كه‌وه بوونیان ماوه و جار جار كاتیۆشا و هاوه‌ن ئاراسته‌ی شاره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به گشتی دۆخی شاره‌كه ئارام بووه‌ته‌وه، به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو.