سندووقی هه‌ناسه‌دان بریتییه له جۆرێك ڕاهێنان به سیسته‌می هه‌ناسه‌دان، كه زۆرترین سوودی بۆ لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ هه‌یه و فشار و گرژییه‌كان له‌ناو ده‌بات و مه‌زاجێكی شادتان لا دروست ده‌كات.
ئه‌م ڕاهێنانه بریتییه له نووقاندنی چاوه‌كان و وه‌رگرتنی هه‌ناسه له ڕێی لووته‌وه، تا به ته‌واوی سییه‌كانت پڕ هه‌وا ده‌بێت، پاشان تا چوار بژمێره له هزری خۆت و به شێنه‌یی و ئارامی هه‌ناسه‌كه له ڕێی ده‌مه‌وه بده‌ره‌وه.
به ڕاهێنانێكی زۆر ئاسان داده‌نرێ و مرۆڤ ده‌توانێ له هه‌موو كات و هه‌موو شوێنێك ئه‌نجامی بدات و شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر چوار جار ئه‌م كرداره له ڕۆژدا دووباره بكه‌یته‌وه و سوودێكی زۆرتان پێ ده‌گات.
گرفته ده‌روونییه‌كان له‌ناو ده‌بات و جه‌سته چالاك و پڕ وزه ده‌كات
گرنگترین
سووده‌كانی ئه‌م ڕاهێنانه خۆی له گه‌یاندنی ئۆكسجین له ڕێی خوێنه‌وه به هه‌موو خانه‌كانی له‌ش ده‌بینێته‌وه، زۆرجاریش سه‌رئێشه و ئێش و گرفت له به‌شه جیا جیاكانی جه‌سته به‌هۆی كه‌می و نه‌گه‌یشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆ خانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش، لێدانی دڵ و سوڕی خوێن ڕێك ده‌خات و هه‌رسكردن له گه‌ده چالاك ده‌كات و گرژی و ئازاری ماسوولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، وزه و هێز به له‌ش ده‌به‌خشێت و باری ده‌روونی مرۆڤ به ته‌واوی شاد ده‌كات و گرژی و نیگه‌رانی و دوودڵی و گومان ناهێڵێت، هه‌ستی خۆشبه‌ختیتان پێ ده‌به‌خشێت.