فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتی كرده‌وه، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ دۆخی پێش 2011 ئه‌سته‌مه و نایه‌ته دی و هیچ چاره‌سه‌رێكیش له‌باره‌ی دۆخی ئه‌و وڵاته بێ كورد سه‌ركه‌وتوو نابێت.
جه‌نه‌رأل مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "
العربیه" گوتی، له‌و بڕوایه‌دا نیم كه سووریا بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێش 2011، چونكه ڕۆڵی كورد و پێكهاته‌كانی تری سووریا زۆر دیار و گه‌وره‌ن له پاراستنی دۆخی ته‌ناهی ناوچه جیا جیاكانی وڵات و ناكرێ په‌راوێز بخرێن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی دا، پێویسته ئه‌و مافانه‌ی داوای ده‌كه‌ین، له به‌رانبه‌ر به‌های قوربانییه‌كانمان بێ كه بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كان و شه‌ڕی تیرۆر به‌خشیومانه، ئه‌و قوربانیانه‌ی ئێمه داومانه، هیچ گه‌لێكی تر له دنیا نه‌یداوه له پێناوی ئازادی و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر، بۆیه بوونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات بۆ كورد له سووریا شیاوی ئه‌و قوربانیانه كه به‌خشیومانه.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ كورد بووه‌ته ئه‌مری واقیع و ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه
زیاتر گوتی، گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان له نێوان ئێمه و حكوومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وامی هه‌یه. به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی داوه، له‌سه‌ر پرسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناكۆكی هه‌یه و ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه به هێز ناوچه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕاده‌ستی دیمه‌شقی نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام مه‌زڵووم كۆبانێ دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆخه‌كه یه‌كلایی ناكاته‌وه و بگره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه بۆ كاتێكی دوور دوا ده‌خات، له‌به‌ر ئه‌وه هیوادارین به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له بژاره‌ی سه‌ربازی نه‌كرێته‌وه.