به‌رپرسێكی سه‌ندیكای كرێكاران باس له‌وه ده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرسیان پێ ناكرێت له هێنانی كرێكار بۆ گه‌رمیان و هه‌رێمی كوردستان، هیچ جۆره چاودێرییه‌ك له‌سه‌ر كرێكارانی بیانی نییه. وه‌زاره‌تی كاریش ده‌ڵێ ئه‌ركی چاودێریكردنی كرێكاران، كاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه.
عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكاران و پیشه‌وه‌رانی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، جێی داخه كه ته‌واوی ئه‌و كرێكارانه‌ی له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق یان وڵاتان ده‌هێنرێنه گه‌رمیان و ناوچه‌كانی تری كوردستان، سه‌ندیكای كرێكارانی لێ ئاگادار ناكرێته‌وه و نازانن چۆن ده‌هێنرێن، له كاتێكدا ئه‌وان وه‌ك لایه‌نی پێوه‌ندیداری پرسی كرێكار، ده‌بێ ئاگایان له هاتنیان بێت.
گه‌رمیان سنوورێكی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌یه
به بۆچوونی ئه‌م به‌رپرسه‌ی كرێكاران، ئیداره‌ی گه‌رمیان سنوورێكی فراوانی هه‌یه چ له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و چ له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌كرێ به‌ناوی كاری كرێكارییه‌وه كه‌سانێكی خراپ بخزێنه ناوچه‌كه‌وه، بۆیه وه‌ك لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكاران و پیشه‌وه‌ران، هه‌وڵیان داوه له‌رێی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه چ پۆلیس یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار، له هاتنی كرێكار ئاگادار بكرێنه‌وه.
پێویسته بگوترێ كرێكار به‌هۆكاری جیاواز روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ دروستبوونی ته‌نگژه‌ی دارایی له ئێران و دابه‌زینی به‌های تمه‌ن، ژماره‌یه‌كی زیاتری كرێكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، روو له گه‌رمیان ده‌كه‌ن.
حوسێن ئه‌لیاسی یه‌كێكه له‌و كرێكارانه و بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی سه‌ختیی ژیان له ناچاریدا روویان له‌مدیوه‌ی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی دابین بكه‌ن.
ئاریان ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌نیا نین له هێنانی كرێكار له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و ئێران، چونكه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستایش مۆڵه‌ت ده‌دا به هێنانی كرێكار.
ئه‌و گوتی، سه‌رقاڵی دروستكردنی لیژنه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماری ورد كۆ بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ژماره‌ی كرێكارانی بیانی.
"له‌لایه‌كی تره‌وه هێڵی گه‌رمی 5500 دانراوه تا هه‌ر كرێكارێك توندوتیژی به‌رانبه‌ر كرا، لایه‌نی پێوه‌ندیدار ئاگادار بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ر كه‌سێك به‌ناوی كرێكاره‌وه هاتبێ و مه‌به‌ستی خراپی هه‌بێت، ئه‌وه كاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه لێیان بكۆڵێته‌وه" ئاریان وای گوت.
به‌ڵام لای خۆیه‌وه موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال به‌رپرسی راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان، هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌ركی چاودێریكردنی كرێكار كاری ئاسایشه نه‌ك پۆلیس.
له‌لایه‌كی تره‌وه، نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هاوئاهه‌نگی و توندوتۆڵی نێوان ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ند، رووی له كزی كردووه، بۆیه هیوای خواست بتوانن له رووی ته‌ناهییه‌وه هاوكاریی زیاتری یه‌كتر بن.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هاتنی كرێكاری بیانی به‌گوته‌ی كاوه جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زۆر له گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده نین هه‌ندێك كار بكه‌ن، بۆیه به لێشاو هاتنی كرێكار له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دا، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌رێی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه زیاتر هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی گه‌رمیان بڕه‌خسێنن نه‌ك ببیانی، به‌ڵام گه‌نج به ئاره‌زووی خۆیان ده‌یانه‌وێ كار هه‌ڵبژێرن.
ئه‌و پێویستییه هاتووه‌ته كایه‌وه كه هاوئاهه‌نگی له نێوان سه‌ندیكای كرێكاران هه‌بێت بۆ هێنانی هه‌ر جۆره كرێكارێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له دابینكردنی هه‌لی كار، ئه‌وله‌ویه‌تیش به كرێكاری خۆماڵی بدرێت.
وشه/ سه‌بری هۆرێنی