به‌رپرسی رێكخراوی پزیشكی دادوه‌ری ئێران ده‌ڵێ، له سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه تا ئێسته، له ئێران 22 هه‌زار په‌ڕاوی پێوه‌ندیدار به هه‌ڵه‌ی پزیشكی كردووه‌ته‌وه.
هەڵەی پزیشکی لەچاو ساڵی رابردوو 5٪ زیادی کردووە
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ی شوبات، عه‌باس مه‌سجدی به‌رپرسی رێكخراوی پزیشكی دادوه‌ری ئێران له
كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، نزیكه‌ی 22 هه‌زار په‌ڕاوی پێوه‌ست به هه‌ڵه‌ی پزیشكی‌یان له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 5٪ زیادی كردووه.
مه‌سجدی ده‌ڵێ، ساڵی رابردوو 20 ملیۆن په‌ڕاوی پێوه‌ست به هه‌ڵه‌ی پزیشكی‌یان كردووه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامی سكاڵای كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كان كراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌یش 46٪یان سه‌لمێنراون كه هه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌نجام دراوه.
"له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا ئاماری هه‌ڵه‌ی پزیشكی 11٪ زیادی كردووه و ئه‌گه‌ر پزیشكان مۆڕاڵی پیشه‌یی پره‌نسیپه‌كانی پزیشكی پێڕه‌و نه‌كه‌ن، ژماره‌كه زیاتر روو له هه‌ڵكشان ده‌كات". به‌رپرسی رێكخراوی پزیشكی دادوه‌ری ئێران وای گوت.
سیستمی ته‌ندروستی له ئێران تا دێت به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت و ئه‌و دابه‌زینه‌یش به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ئاژانسی بی بی سی، بۆ نه‌بوونی فه‌زایه‌كی كراوه بۆ كاركردن له ناوخۆ و راكردنی پزیشكه به ئه‌زموونه‌كان له ناوخۆی ئێران و ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی به‌هۆی ره‌فتاره سیاسییه‌كانی ئێرانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه.