له‌وانه‌یه رێككه‌وتى ئه‌وه بكه‌ى لێت بپرسن به‌رزترین شوێن له گۆى زه‌وی كوێیه، ئه‌وا به متمانه‌وه وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه و ده‌ڵێیت "ئه‌ڤرێست"ه. به‌ڵام چى ده‌بێت ئه‌گه‌رهاتوو پرسیارى پێچه‌وانه‌ت لێكرا قووڵترین شوێنى گۆى زه‌وییه له‌كوێیه؟.
له‌وانه‌یه زۆربه‌مان رووبه‌ڕووى ئه‌و پرسیاره ببینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو پرسیاره‌كه‌ت لێكرا، ئه‌وا با له‌مه‌ودوا وه‌ڵامه‌كه‌ت ئه‌وه بێت، كه‌ندڕى "خه‌نده‌ق"ى ماریانا به قووڵترین شوێنى گۆى زه‌وى داده‌نرێت و زیاتر له 10 كیلۆمه‌تر قووڵه. ئه‌گه‌ریش ویستت خه‌یاڵى ئه‌م قووڵاییه بكه‌یت ئه‌وا وا دابنێ لووتكه‌ى ئه‌ڤرێست به به‌رزاییه‌كه‌ى كه هه‌شت و 850 مه‌تر به‌رزه و ئینجا سێ باڵه‌خانه‌ى وه‌ك تاوه‌رى خه‌لیفه‌ى بخه سه‌ر كه به به‌رزترین تاوه‌رى دنیا داده‌نرێت.
ماریانا زیاتر له 11 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاستى ده‌ریا قووڵه
كه‌ندڕى ماریان ده‌كه‌وێته زه‌ریاى هێمن، له رۆژهه‌ڵاتى دوورگه‌كانى ماریاناى نزیك له ژاپۆن. ئه‌م كه‌ندڕه به یه‌كێك له‌و 22 كه‌نده‌ڕه قووڵه داده‌نرێت كه له دنیادا تا ئێسته دۆزراونه‌ته‌وه، 18یان كه‌وتوونه‌ته زه‌یارى هێمن، سێیان له زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سى و دانه‌یه‌كیشیان له زه‌ریاى هێمنه. قووڵترین خاڵى ماریانایش به "چاڵنگه‌ر دیپ" ناو ده‌برێت، كه 11 كیلۆمه‌تر له ڕووى ده‌ریاوه قووڵتره.
ماریانا كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه؟
بۆ یه‌كه‌مجار كه‌شتییه‌كى به‌ریتانى به ناوى چاڵنگه‌ر 1 له گه‌شتێكى ده‌ریایى له ساڵى 1875 زاینى دۆزرایه‌وه. سه‌ره‌تا قووڵایى كه‌ندڕه‌كه به هه‌شت كیلۆمه‌تر مه‌زنده كرا. 76 ساڵ دواتر واته له ساڵى 1951 كه‌شتێكى تر‌ى به‌ریتانى هات به ناوى "چاڵنگه‌ر 2" بۆ ئه‌وه‌ى له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى له‌باره‌ى ماریانا ته‌واو بكات. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان چه‌ندان ئامێرى له‌گه‌ڵ خۆى هێنا بوو، بۆ ئه‌وه‌ى به وردى قووڵاییه‌كى بزانێت، ئه‌مه بوو قووڵاییه‌كه‌ى دۆزییه‌وه و وه‌ك رێزگرتنێك قووڵترین خاڵى ماریان به ناوى كه‌شتییه‌كه‌وه ناونرا.
كه‌ندڕى ماریانا چۆن دروست بووه؟
توێكڵى زه‌وى له‌چه‌ندان پلێت پێك دێت به "پلێته ته‌كتۆنییه‌كان" ناو ده‌برێت، له خواره‌وه‌ى ئه‌و پلێتانه‌ى به‌هۆى به‌رزى پله‌ى گه‌رمییه‌وه شێوه‌ى شل وه‌رده‌گرن، له ئه‌نجامدا پلێته‌كان ده‌جووڵێن، به‌ڵام جووڵه‌یان زۆر هێواشه و له ساڵێكدا له چه‌ند سه‌نتیمه‌ترێك تێپه‌ڕ ناكات. كاتێك نزیكبوونه‌وه له نێوان دوو پلێت رووده‌دات ئه‌وه‌یان كه چڕییه‌كه‌ى كه‌مه بۆ خواره‌وه داده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ستوورى ئه‌م پلێتانه‌یش ده‌گاته ده‌یان كیلۆمه‌تر ئه‌وا له كاتى به‌یه‌كگه‌یسشتنى دوو پلێت كه‌ندڕه‌كان دروست ده‌بن. كه‌ندڕى ماریانا له ئه‌نجامى داكه‌وتنى پلێتى زه‌ریاى هێمن بۆ ژێر پلێتى فلیپین دروست بووه.
كه‌ى مرۆڤ گه‌یشتووه‌ته قووڵایى ماریانا؟
قووڵایى ماریانا كه به "قووڵایى چاڵنگه‌ر" ناوده‌برێت ترسناكه و سه‌ركێشییه مرۆڤ لێى نزیك بێته‌وه، چونكه پله‌ى گه‌رمى له‌وێ ده‌گاته حاڵه‌تى به‌ستن و هه‌روه‌ها په‌ستانێكى زۆریش هه‌یه، بۆیه كه‌شتی ژێرئاوى تایبه‌ت نه‌بێت ئه‌وا ناكرێت به قووڵایى ماریانا بگه‌یت.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1960 گه‌شتییه‌كى ژێر ئاوى ئه‌مه‌ریكا به‌كارهات بوو چوونه قووڵایى ماریانا، دواتر له ساڵى 1995 كه‌شتییه‌كى تر‌ى ژاپۆنى به ناوى "كایكۆ" توانى به قووڵایى 10 هه‌زار و 898 مه‌تر نقووم بێت و چه‌ند نموونه‌یه‌كى له ژینگه‌ى ئه‌وێ هێنا، كه زانایان له پشكنینى دوو جۆره به‌كتریایان دۆزیوه. له ساڵى 2009 جارێكى تر كه‌شتییه‌كى ژێر ئاوى ئه‌مه‌ریكا چووه قووڵایى ماریانا و له ساڵى 2012 جیمس كامیرۆنى ده‌رهێنه‌ر سه‌ركێشى كرد و گه‌شتێكى بۆ قووڵاترین خاڵى ماریانا ئه‌نجام دا.
دوا توێژینه‌وه له‌باره‌ى ماریانا چییه؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى ماڵپه‌ڕى
"ئه‌راجیك"ى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2014 په‌یمانگه‌ى "شمیدت" بۆ فیزیاى زه‌وى تیمێكى له زانایانى بایۆلۆجى و جیۆلۆجى ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له قووڵایى ماریانه بكۆڵنه‌وه، ئه‌وان هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئاماده كرا له‌گه‌ڵ پێنج كه‌شتى ژێرئاوى لێكۆڵینه‌وه‌كه له نۆى تشرینى دووه‌م ده‌ستى پێ كرد و له نۆى كانوونى یه‌كه‌مى هه‌مان ساڵ كۆتایى هات.
تیمى زانایان له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان دووپاتیان له‌سه‌ر تێگه‌یشتن له پێوه‌ندى هاوبه‌شى ژیان وپرۆسه جیۆلۆجییه‌كانى قووڵایى ماریانا ده‌كرده‌وه.
200 زینده‌وه‌ر له قووڵایى ماریانا ده‌ژین
ئایا ژیان له قووڵاترین خاڵى ماریانا هه‌یه؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى تیمى زانایان كردوویانه هه‌مه‌جۆرییه‌كى بایۆلۆجى سه‌یر له قووڵایى ماریانا هه‌یه، هه‌رچه‌نده بارودۆخێكى سه‌خت له‌م شوێنه‌دا هه‌یه. له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوو ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ى له‌م شوێنه‌دا ده‌ژین تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رگه‌ى تاریكییه‌كى زۆر و په‌ستانى زۆر بگرن. ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو ده‌ركه‌تووه ئه‌و زینده‌وه‌رانه له‌سه‌ر ئه‌و میكرۆبانه ده‌ژین كه له‌سه‌ر ماده كیمیاییه‌كانى وه‌ك كبریت و میسان هه‌ن ئه‌و مادانه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وا گه‌رمه‌كانى قووڵایى زه‌وى ده‌رژێنه قووڵاییه‌كه‌وه.
دواجار به‌هۆى پشكنینى ئه‌و قووڕه‌ى له قووڵایى ماریاناوه هێندراوه، ده‌ركه‌وتووه زیاتر له 200 زینده‌وه‌رى بچووك له‌و شوێنه‌دا هه‌یه.