دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ریه‌كه له لاهوور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی دانران، له‌كاتی كۆتایی هێنان به قسه‌كانی به سووكایه‌تییه‌وه لاهوور چه‌ند قسه‌یه‌ك ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ی شوبات، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی دانران، له كاتی كۆتایی هێنان به قسه‌كانی دوای دانانی، لاهوور جه‌نگی ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كان كار ده‌كه‌یه‌ن" ئه‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه تا ئێسته ئه‌و گومانی له زۆربه‌ی یه‌كێتییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه و پێی وایه "دڵسۆز نین".
ته‌نیا باڵه‌كه‌ی خۆی به "دڵسۆز" ده‌زانێ
هاوكات به‌و قسه‌یه جارێكی تر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه هێشتا له‌ناو یه‌كێتی چه‌ندان باڵ هه‌یه و ئه‌ویش ته‌نیا باڵه‌كه‌ی خۆی به "دڵسۆز" ده‌زانێ.
له‌كاتی كۆتایی هێنان به قسه‌كانی، یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی داوا ده‌كات بافڵ تاڵه‌بانیش قسه بكات، به‌ڵام لاهوور جه‌نگی به ده‌نگێكی نزم پێی ده‌ڵێ " هه‌ر سوپاسێكیان بكه و ته‌واو .. " ئه‌وه‌یش به‌ڕوونی له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه "وشه" بڵاوی ده‌كاته‌وه.
لاهوور جه‌نگی به ده‌ربڕینێك قسه ده‌كات كه سووكایه‌تی به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و هاوكات "بێ منه‌تی" پێوه دیاره به‌رانبه‌ر به ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه.
لاهوور جه‌نگی له كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی به‌كڕینی ده‌نگی ئه‌ندامان و دابه‌شكردنی چه‌كی جۆراوجۆر و ده‌مانچه توانی بگاته ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و دوای ململانێیه‌كی زۆر و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح خۆی بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كاندید كرد و ئه‌مڕۆ دانرا.