دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا

:: AM:09:26:19/02/2020 ‌
پارەكەی بەغدا گەیشتووەتە هەولێر و چاوەڕوانی فەرمانی خەرجكردن دەكرێت، سبەی مووچەی وەزارەتێكی تر دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 19ـی شوبات، بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، سبەی پێنجشەم مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، پارەكەی بەغدا گەیشتووەتە هەولێر و هیچ كێشەیەكی نییە، ئەمڕۆ فەرمانی خەرجكردنی بۆ وەزارەتی دارایی دەدرێت، چاوەڕوان دەكرێ گۆڕانكاری لە لیستی مووچە بكرێت و دابەشكردنی مووچە خێرا بكرێت.

عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، دوای تەنگژەی دارایی پشت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن، دەبەستێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 28540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌