ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا، شكستى ئه‌و دانوستاندنه‌ى راگه‌یاند كه له نێوان توركیا و رووسیا له مۆسكۆ له‌باره‌ى ئیدلبه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو.
ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى شوبات له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى پارته‌كه‌ى
راى گه‌یاند، ئه‌نجامى دانوستاندنى توركیا له‌گه‌ڵ رووسیا له‌باره‌ی ئیدلب زۆر دووره له داواكارى وڵاته‌كه‌ى.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه به‌رپرسانى رووسیا و توركیا خه‌ریكى گفتوگۆ بوون له‌باره‌ى كێشه‌ى ئیدلبى باكورى رۆژئاواى سووریا، دوو گه‌ڕى دانیشتنه‌كانیش دوێنێ سێشه‌م له مۆسكۆ ته‌واو بوون.
له‌باره‌ی هێرشكردنى سه‌ربازیش ئه‌ردۆغان دووپاتى كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى هێرشى سه‌ربازى ئه‌نجام ده‌دات و بڕیارى هێرشه‌كه‌یش ته‌نیا پێوه‌ندى به كاته‌وه هه‌یه.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا گوتى، "توركیا مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئیدلب ناوچه‌یه‌كى ئارام بێت، بۆ ئه‌مه‌یش كار ده‌كات ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌رچییه‌ك بێت".
ئه‌ردۆغان: ئه‌نجامى گفتوگۆكان له داواكانى توركیا دوورن
دووپاتى كرده‌وه كه دانیشتنه‌كانى نێوان رووسیا و به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌رچه‌نده رووسیا پاڵپشتى له هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
ئیدلب ده‌كه‌وێته باكورى رۆژئاواى سووریا، دوایین پێگه‌یه به ده‌ست ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریا ماوه‌ته‌وه، ماوه‌ى مانگێكه هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ئۆپراسیۆنیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى شاره‌كه ده‌ست پێ كردووه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا كۆمه‌ڵێك بنكه‌ى سه‌ربازى له شاره‌كه‌دا هه‌یه و هاوكارى كۆمه‌ڵێك گرووپى چه‌كدارى شاره‌كه ده‌كات، مه‌ترسى له زیادبوونى ئاواره‌كان هه‌یه كه روو له خاكى توركیا ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات رووبه‌ڕووى هێرشه‌كه‌ى سووریا ببێته‌وه.