فه‌رمانی گرتن بۆ به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌رچوو كه "سامان گه‌رمیانییه" به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن له كه‌سێك، داواش له فڕۆكه‌خانه‌كان كراوه له كاتی گه‌شتكردنی ده‌ستگیری بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی شوبات، داداگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی دوو، نووسراوی بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و بازگه‌كان ناردووه كه فه‌رمانی گرتن بۆ تۆمه‌تباران سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و رێبوار جه‌لال جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌و ماده‌یه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی پێ ده‌رچووه ماده‌ی 432 ـه
له نووسراوه‌كه‌ی دادگادا هۆكاره‌كه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو، له‌به‌ر پێویستی لێكۆڵینه‌وه، سامان گه‌رمیانی و رێبوار جه‌لال بنێرن بۆ بنكه‌ی سه‌یوان بۆ وه‌رگرتنی گوته‌كانیان.
ئه‌و ماده‌یه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی پێ ده‌رچووه ماده‌ی 432 ـه، ئه‌و ماده‌یه له سزادانی یاسای عێراقی كه هه‌ڕه‌شه‌كردنه، سزاكه‌ی له ساڵێك گرتن زیاتر نه‌بێت یان پێبژاردن كه بڕه‌كه‌ی دوو ملێون و 250 هه‌زار دیناره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی كردووه.
"وشه" پێوه‌ندی به سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد، به‌ڵام به‌رپرسی نووسینگه‌كه‌ی له‌بری خۆی وه‌ڵامی دایه‌وه گوتی، له كۆبوونه‌وه‌یه و قسه ناكات.