هه‌رچه‌نده پێشتر ساوار له ناو كورده‌وارى به خواردنى هه‌ژاران ناسرا بوو، به‌ڵام كاتێك سه‌یرى مێژووه‌كه‌ى ده‌كرێت ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نیا خواردنى هه‌ژارانى كورد نییه، به‌ڵكو له ده‌یان وڵات خواردنێكى سه‌ره‌كییه و مێژووه‌كه‌یشى بۆ سه‌تان ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ساوار یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ى كه به كورده‌وارى وه‌سف ده‌كرێت و به چه‌ندان جۆر ئاماده ده‌كرێت، له‌وانه "شله ساوار"و "ساواره سوور" "ساوه‌ر به‌گۆشت". به دیاریكراوى خواردنى ساوار له ناو كورد نازانرێت بۆ كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت به سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌بووه و به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى له لاوك و حه‌یران و په‌ندى پێشینان ناوى هاتووه.
له‌نێو كورده‌وارى ساوار به ئاهه‌نگگێرانه‌وه ئاماده ده‌كرێت
ئه‌وه‌ى ساوار له خواردنه‌كانى تر‌ى كورده‌وارى جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ى ئاماده‌كردنى ساوار ته‌نیا له چێشتخانه‌ى ماڵ نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌وره بووه، چه‌ندان خێزان تێیدا به‌شدار ده‌بن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار گوندێكى ته‌واو به‌شدارییان تێدا كردووه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش بریتى بووه له "ساوار كوڵاندن" و "ساوار هه‌ڵخستن" و " كوتاندن" یان "ئاشكردن" دواجاریش ئه‌مباركردن بووه. هه‌موو ئه‌مانه له وه‌رزى پایز به‌ڕێوه‌چووه و دواجاریش وه‌ك بۆنه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌یر كراوه و چه‌ندان نه‌ریتى وه‌ك گۆرانیگوتن و گاڵته و گه‌پى له‌گه‌ڵ بووه.
ده‌یان نه‌ته‌وه‌ى تر وه‌ك كورد ساوارخۆرن
ساوار و حه‌یران مۆدیلیان ناڕوات
به‌ڵام له نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو به تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان كاتێك به‌هۆى سیاسه‌تى حكوومه‌تى به‌عسه‌وه كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆى ئابوورى خراوه‌ته سه‌ر دانیشتووانى هه‌رێم، ئه‌وا ساوار خواردنى سه‌ره‌كى بووه و شوێنى برنج و خواردنه‌كانى تر‌ى گرتووه‌ته‌وه، چونكه وه‌ك به‌رنج نه‌بووه هاورده بكرێت، به‌ڵكو به‌رهه‌مى گه‌نمه و داهاتى گه‌نمیش له‌كوردستان زۆره. ئه‌مه وایكرد ساوار وه‌ك خواردنى هه‌ژار سه‌یر بكرێت و خه‌ڵك لێى بێزار بێت، به تایبه‌تى له‌ناو نه‌وه‌ى نوێ، كه‌چى نه‌وه‌ى كۆن هه‌میشه داكۆكى له‌و خواردنه په‌سه‌ندراوه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن وده‌ڵێن "دوو شت كۆن نابێت ئه‌وانیش ساوار و حه‌یرانه".
ساوار خواردنى به‌هه‌شته
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانین كه ته‌نیا كورد ساوار خۆر نییه، به‌ڵكو به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه پێشتر له رۆژنامه‌ى
"ئیتحادى" ئیماراتى بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست ساوار به خواردنێكى سه‌ره‌كى داده‌نێن و ده‌یخۆن. له راپۆرته‌كه هاتووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ساوار به‌رهه‌مى گه‌نمه، مه‌زنده ده‌كرێت مێژووى ناسینه‌كه‌ى له‌لایه‌ن مرۆزه‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ بگه‌ڕێته‌وه. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ له چاخى به‌ردینى مرۆڤ گه‌نمى ناسیوه، بۆئه‌مه‌یش چه‌ندان به‌ڵگه هه‌یه و وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر چه‌ندان شوێنه‌وارى كۆن نه‌خشێندراوه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه هاتووه، هه‌ندێك له ئاینه‌كان گه‌نمیان به "رووه‌كى به‌هه‌شت" وه‌سف كردووه و گوایه دواتر هاتووه‌ته سه‌ر زه‌وى. چه‌ندان بۆچوونى جیاوازیش له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه ئاخۆ كێ بووه یه‌كه‌م نه‌ته‌وه كه گه‌نم و ساوار ناسیوه. هه‌ندێك ده‌ڵێن یه‌كه‌م جار له شام بووه و هه‌ندێكى تر بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه و ده‌ڵێن له یۆنان بووه، به‌گوێره‌ى به‌ڵگه كۆنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت میسڕ له كۆنه‌وه گه‌نمى ناسیوه.
چه‌ند وڵات ساوارخۆرن؟
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاى ناسینى به وردى نازانرێت له‌لایه‌ن كامه نه‌ته‌وه بووه و ئه‌وه‌یش نازانرێت كامه‌یان بووه گه‌نمى كردووه‌ته ساوار، به‌ڵام ئێسته ده‌زانرێت ساوار له چه‌ندان وڵات ده‌خورێت، جیا له كوردستان و عێراق، هه‌ر یه‌كه له سووریا و توركیا و لبنان و فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل و ئێران و چه‌ندان وڵاتى تر‌ى دنیا ساوار ناسراوه.
سه‌باره‌ت به جۆره‌كانى ساواریش چه‌ندان جۆر هه‌یه، له‌وانه ساوارى نه‌رم و ساوارى ره‌ق، هه‌ندێك جار به ره‌نگیش جیا ده‌كرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه ده‌ناسرێت ساوار زه‌رد و ساوارى ئه‌سمه‌ر. له‌ڕووى ته‌ندروستیشه‌وه شاره‌زایانى بوارى خۆراك و پزیشكى باس له چه‌ندان سوودى ساوار ده‌كه‌ن.
ساوار تاكه خواردنى كورده به مه‌راسیمێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاماده كراوه
باوه‌ڕ ناكه‌ى چه‌ندان جۆر خواردنى ساوار هه‌یه
هه‌رچه‌نده له ناو كورده‌وارى چه‌ند جۆرێك ساوار ناسراون و به چه‌ند شێوازێكى دیاركراو ساوار ئاماده ده‌كرێت. كه‌چى شێڤه‌كان و شاره‌زایانى چێشتلێنان ده‌ڵێن ده‌توانرێت به زیاتر له هه‌زار جۆر ساوار ئاماده بكه‌یت، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌م زانیارییه‌یش دڵنیا ببیته‌وه، ئه‌وا ده‌توانى له له ئینته‌رنێت به‌دواى بگه‌ڕێیت.
ماڵپه‌رى كوكپاد "
cookpad" كه ماڵپه‌ڕێكى تایبه‌ته به چێشتلێنان باسى له‌وه كردووه، ده‌توانرێت به هه‌زار و 71 جۆر ساوار ئاماده بكرێت هه‌ر ئه‌مه‌یش نا به‌ڵكو به وێنه‌وه شێوازى ئاماده‌كردنى ته‌واوى جۆره‌كانى ساوارى داناوه.