"عەلاوی متمانەی پێ نەدرێت عەبدولمەهدی دەسەڵات رادەست دەكات"

:: PM:08:10:19/02/2020 ‌

یەكێك لە كێشەكانی هێزە شیعەكان هەستیارن بۆی و هەوڵی تەواو دەدەن كە متمانە بە كابینەی محەمەد عەلاوی بدرێت، دەبێت لە 3ی ئازار عەبدولمەهدی دەسەڵات رادەستی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بكات، شارەزایەكی یاسایی ئاماژە دەكات ئەگەر ئەوە رووی دا عەبدولمەهدی دوو بژارەی لەپێشە.  
عەبدولمەهدی لەنێوان دوو ئاگردایە و دەیەوێ لێی دەربچێت
عەلی تمیمی شارەزای یاسایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم گوتی، تا 2ی ئازاری داهاتوو ئەگەر حكوومەتەكەی محەمەد عەلاوی متمانەی لەپەرلەمان بەدەست نەهێنا، عادل عەبدولمەهدی بەهۆی گوشارەكانی سەری ناتوانێت بەردەوام بێت و ئەو دوو بژارەی لەپێشە، ئەو ئێستە لەنێوان دوو ئاگردایە، یەكەمیان ماوەی بەسەر چووە و دەیان بڕیاری داوە كە لە دەسەڵاتی حكوومەتی كاربەڕێكەر نییە و ئەوەیش پێچەوانەی دەستوور و پێڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیرانە. 

زیاتر گوتی، هەروەها چاودێری سەر حكوومەتی كاربەڕێكەر پەرلەمان نییە، بەڵكو دادگەی كارگێڕییە و دەتوانێت هەموو بڕیارەكانی هەڵبوەشێنێتەوە، بۆیە بەهۆی بەرپرسیارەتی لە كوشتنی خۆپێشاندەران كە تا ئێستەیش ئەو فەرمانڕەوایە، ناچارە واز لە پۆستەكەی بێنێت و ئەوەیش مانای بەتاڵبوونیەتی رادەستكردنیەتی بۆ سەرۆك كۆمار، یان دەتوانی پەنا بۆ دادگەی فیدراڵ ببات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی تر بۆ كێشەكەی تێی كەوتووە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل