ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه، كه هێزی به‌رگری ئاسمانی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ئامانجێكی دوژمن له ئاسمانی شارۆكه‌ی جه‌بله‌ی سنووری پارێزگای لازقییه بوونه‌ته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سووریا، ورده‌كاری له‌باره‌ی شێوازی ئه‌و هێرشانه نه‌خستووه‌ته ڕوو و هیچ لایه‌كیشی تۆمه‌تبار نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه، چه‌ند مووشه‌كێكی سه‌رچاوه نه‌زانراو له ئاسمانی ناوچه‌كه بینراون و هێزی به‌رگری ئاسمانیش ده‌سبه‌جێ توانیویانه ده‌ستبه‌كار بن و ئامانجه‌كان له ئاسمان بخه‌نه خواره‌وه.
له به‌شێكی تری هه‌واڵه به په‌له‌كه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د هاتووه، كه تا ئێسته ڕوون نییه چه‌ند مووشه‌ك كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی و زیانه مادی و مرۆییه‌كانیش نه‌زانراون، به‌ڵام هێزی به‌رگری ئاسمانی چالاكانه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون.
نازانرێ كێ مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌كردووه و زیانه‌كانیشی دیار نین
مووشه‌كبارانی
لازقییه له كاتێكدا هه‌ینی ڕابردوویش فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق مووشه‌كباران كرا و دواتریش ڕوون بووه‌وه كه مووشه‌كه‌كان له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه هاوێشتراون و ئیسرائیل به به‌رپرسیاری هێرشه‌كه ناوبرا.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ئیسرائیل سه‌دان مووشه‌كی ئاراسته‌ی خاكی سووریا كردووه و به دیارییكراویش بنكه و باره‌گاكانی هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی و ئێران و گرووپه نزیكه‌كانیان به چڕی بۆردمان كردووه، بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك له سزای نێوده‌وڵه‌تی و وه‌ڵامدانه‌وه.