شاسوار عه‌بدولواحید به‌هۆى ئه‌و گوشارانه‌ى بۆ پێدانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه‌ته سه‌رى، بانگه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى خۆپێشاندان ده‌كات، خاوه‌ن پشكێكى چاڤى لاندیش كه شاسوار قهرزارییهتى ده‌ڵێت" بازرگانێكى چاوچنۆك و به‌رژه‌وه‌ندى خوازه بۆخۆى".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى نه‌وه‌ى نوێ دواى ئه‌وه‌ى له ڕووى بازرگانى شكستى هێنا و كه‌وته ژێر قه‌رزێكى زۆرى هاووڵاتییان، هاته ناو سیاسه‌ت و ده‌یه‌وێ ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینێ، به‌ڵام به‌پێى كرداره‌كانى به‌رده‌وام بیر له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ده‌كاته‌وه. ئێسته كه بانگه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى خۆپێشاندان ده‌كات به بڕواى چاودێرانى سیاسیی له پێناو خه‌ڵك و كوردستان نییه، به‌ڵكو به هۆى ئه‌و گوشارانهوهیه كه به‌هۆى چاكسازییه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌رى و قه‌رزه‌كانى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
شاسوار شكستى هێناوه له پڕۆژه‌كانى و قه‌رزى زۆرى له‌سه‌ره
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا ته‌واوى قه‌رزه‌كانى له بازرگانان وه‌ربگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌یش له‌سه‌ر خۆى تێپه‌ڕێنێ، شاسوار له ڕێى بانگه‌شه‌ى خۆپێشاندانه‌وه هه‌وڵى خۆ دزینه‌وه له دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه ده‌دات.
ئه‌و كه قه‌رزارى سه‌تان كه‌سه له خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند نایه‌وێت بیداته‌وه داواى چاكسازیش ده‌كات. كاروان نه‌بى یه‌كێكه له خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند و ده‌ڵێت" شاسوار بازرگانێكى چاوچنۆكه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ده‌یه‌وێ كوردستان تێك بدات".
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵسۆزى خه‌ڵكى كوردستانه، با سه‌ره‌تا قه‌رزى خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند بداته‌وه، نه‌ك په‌لامارى لایه‌ن و كه‌سى تر بدات. هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه شاسوار شكستى هێناوه له پڕۆژه‌كانى و قه‌رزى زۆرى له‌سه‌ره، بۆیه به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵى خۆدزینه‌وه ده‌دات.
شاسوار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له كاره بازرگانییه‌كى شكستى هێنا ئه‌وه نه‌وه‌ى نوێشى تووشى شكست كرد و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى لێ جیابووه‌وه. سه‌رۆكى نه‌وه‌ى نوێ چه‌ندان دۆسییه‌ى نا ئه‌خڵاقى له دادگاكانى كوردستان له‌سه‌ره دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤیدیۆى سێكسى له چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى خۆى كردبوو.
له دادگا بڕیار له‌سه‌ر دۆسییه‌كانى ده‌درێ و قه‌رزه‌كانى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه
ئامانجه‌كه‌ى شاسوار له‌و خۆپێشاندانه‌ى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات تێكدانى دۆخى كوردستان و داخستنى دۆسییه نا ئهخڵاقییهكانى و شاردنه‌وه‌ى قهرزهكانییهتى. په‌رله‌مانتارێكیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌ر جۆرێك بێت بڕیاریداوه قه‌رزه‌كانى له بازرگانان وه‌ربگرێته‌وه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، حكوومه‌ت له ڕێى پڕۆژه‌ى چاكسازییه‌وه بڕیاریداوه كه قه‌رزه‌كانى له بازرگانان وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌وه هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێخۆشبوونى له‌سه‌ر نییه.
هاوكات سه‌باره‌ت به دۆسییه ئهخڵاقییهكانیشى له دادگایه پێشتر عومه‌ر ئه‌حمه‌د گوته‌بێژى دادگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاندبوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له داهاتوویه‌كى نزیكدا دۆسییه‌كانى سه‌ر شاسوار له دادگا یه‌كلا بكرێنه‌وه و بڕیارى له‌سه‌ر بدرێ.
چاودێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێده‌چێ به‌هۆى كه‌ڵه‌كه بوونى شكسته‌كانى له داهاتوودا شاسوار هه‌ڵبێت و كوردستان جێبێڵێت هاوشێوه‌ى ئه‌و بازرگانانه‌ى كه تا سوودیان بینى له كوردستان بوون و دواتر هه‌ڵهاتن.