له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردن بۆ دادگا ده‌بات و دوو گرته ڤیدیۆش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبوونه‌ته‌وه كه به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌ون و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گۆڕان پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌یه.
دوو رۆژ پێش ئێسته محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان له دیدارێكی رۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و پۆست ده‌كه‌ن و هه‌مووانیش له نه‌وت به‌شیان هه‌یه. قسه‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه و هه‌ریه‌ك له گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ وه‌ڵامیان دایه‌وه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردن بۆ دادگایان دژی سكرتێری حزبی سۆشیالیست كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و دوو پارچه ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراونه‌ته‌وه، تێیدا مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دیدارێكی پێشووی ئاماژه‌ی داوه، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشكیان له پاڵاوگه‌ی بازیان هه‌یه و به ڕێژه‌ی 18% داهاتی ئه‌و پاڵاوگه‌یه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌چێت.
مه‌لا به‌ختیار له دیداره‌كه‌دا ده‌ڵێ، من نه‌چووم ئیجازه وه‌رگرم له حكوومه‌ت لێره پاڵاوگه‌ی پێ دابنێم و له 18% پاڵاوگه‌كه له حكوومه‌ت وه‌رگرم. ئێسته له 18% پاڵاوگه‌ی بازیان هی گۆڕان.
له گرته‌یه‌كی تری ڤیدیۆیدا، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێ وده‌ڵێ، په‌رله‌مانتارێك به‌ناوی حزبێكی تازه كه باس له چاكسازی و دژه گه‌نده‌ڵی له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، هاتووه‌ته لای من و ده‌ڵێ، ئه‌و پاڵاوگه مه‌به‌ستمانه بۆ ئێمه بێ، چونكه ئه‌و دوو حزبه‌ی تر هه‌ر یه‌كه‌ی پاڵاوگهیهكیان هه‌یه. كه‌واته هاتووه بهمن ده‌ڵێ، وه‌زیری پێوه‌ندار با ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان هه‌بێ.