به‌رپرسانى عێراق ئاشكراى ده‌كه‌ن، به راگه‌یاندنى حكوومه‌تى نوێى عێراق چه‌ند هاوپه‌یمانییه‌كى سیاسى هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
عه‌لى غولام لامى په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی سائیروون، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى شوبات راى گه‌یاندووه، له قۆناغى نوێ دواى راگه‌یاندنى حكوومه‌ت چه‌ند هاوپه‌یمانییه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
لامى سەبارەی بە هۆكاره‌كه‌ى گوتوویه‌تى"چونكه له حكوومه‌تى نوێ ئه‌و هاوپه‌یمانییانه هیچ رۆڵێكیان نامێنێ".
هاوپه‌یمانى چاكسازى و بونیاد هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه
دواتر هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى كه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كى راشكاوانه باس له دوو هاوپه‌یمانیی چاكسازى و بونیاد ده‌كات و ده‌ڵێ "كۆتایى به رۆڵى ئه‌وان هاتووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، ته‌نیا له پێكهێنانى حكوومه‌تى رابردوو نه‌بێت، ئه‌گینا هه‌ردوو هاوپه‌یمانى رۆلێكى ئاشكرایان نه‌بووه.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، له ژیانى سیاسى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پێكهێنانى هاوپه‌یمانى كارێكى ئاسایییه.
له‌سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له ساڵى 2018 چه‌ند هاوپه‌یمانییه‌ك، پێكهات له‌وانه هاوپه‌یمانى چاكسازى كه له سائیروون و ره‌وتى حیكمه و نه‌سڕ پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى بونیاد كه له فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا دروست ببوو.