ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه، هه‌ندێك له قوربانیانى ئه‌و هێرشه‌ى شه‌وى رابردوو كرایه سه‌ر قاوه‌خانه‌یه‌كى شارى هاناوى ئه‌ڵمانى كوردن.
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى شوبات بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌ى بیلدى ئه‌ڵمانى له ژماره‌ى ئه‌مڕۆدا ئاشكراى كردووه، هه‌ندێك له قوربانییه‌كان به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردن.
هێرشبه‌ره‌كه خۆى كوشتووه
رۆژنامه‌كه گوتوویه‌تى نۆ كه‌س بوونه‌ته قوربانى هێرشه چه‌كدارییه‌كه كه کرایە سه‌ر دوو قاوه‌خانه له شارى هاناوى ئه‌ڵمانیا.
هه‌رچه‌نده رۆژنامه‌كه سه‌رچاوه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام دووپاتى كردووه‌ته‌وه چه‌ند كه‌سێك له قوربانییه‌كان به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردن.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كى تر له‌باره‌ى ئه‌و كوردانه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه.
ماڵپه‌رى
BBC راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه له شارى هاناو كه ده‌كه‌وێته رۆژئاواى ئه‌ڵمانیا و 25 كیلۆمه‌تر له فرانكفۆرت دووره كه‌سێك ته‌قه‌ى له میوانانى دوو قاوه‌خانه كردووه.
ئه‌م ئاژانسه ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه روونیشى كردووه‌ته‌وه، زانیارییه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هێرشبه‌ره‌كه له نه‌ژادپه‌رسته توندڕه‌وه‌كان بووه و دواى هێرشه‌كه‌یش خۆى كوشتووه.
پۆلیسى ئه‌ڵمانیا راى گه‌یاندووه، ته‌رمى هێرشبه‌ره‌كه له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه.