میدیاكانى سعوودیه ئاشكرایان كردووه، هه‌فته‌ى داهاتوو هێزه ده‌ریاییه‌كانى سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا به هاوبه‌شى له كه‌نداوى عه‌ره‌بى مانۆرێكى سه‌ربازى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ماڵپه‌ڕى
"ئارتى" رووسى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ـى شوبات بڵاوى كردووه‌ته‌وه، میدیاكانى سعوودیه به‌ڕێوه‌چوونى مانۆرێكى سه‌ربازیان له كه‌نداو ئه‌شكرا كردووه.
مانۆره‌كه له ترسى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێرانه
ماڵپه‌ڕه رووسیاكه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و زانیارییانه كردووه كه له رۆژنامه‌ى ریازى سعوودیه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌فته‌ى داهاتوو مانۆره‌كه له كه‌نداوى عه‌ره‌بى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئامانجى مانۆره‌كه‌یش به‌هێزكردنى به‌رگرى ده‌ریاییه له ناوچه‌كه، بۆیه چه‌ندان شێوازى مه‌شق و راهێنانى هێزه ده‌ریاییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
له هاوینى رابردوو ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵ له كه‌نداوى عه‌ره‌بى دروست بوو، به‌هۆى چه‌ندان هێرش كه كرانه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان.
ئه‌مه‌ریكا ئێرانى له‌م هێرشانه‌دا تۆمه‌تبار كرد و هاوكاتیش ئه‌مه‌ریكا پلانى دانا بۆ ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى پاراستنى رێڕه‌وى كه‌شتیوانى له ده‌ریاى عه‌ره‌بى دروست بێت، به‌ڵام زۆرێك له وڵاتانى دنیا ره‌تیان كرده‌وه، به‌شدارى له‌و هاوپه‌یمانێتیه بكه‌ن.
سعوودیه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى زوو ره‌زامه‌ندى دا بۆ پاراستنى رێڕه‌وى كه‌شتیوانى كه‌نداو هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا بێت.