له رووداوێكى هاتوچۆدا، شه‌وى رابردوو 200 ئۆتۆمبیل لە شارێکی کەنەدا تووشى پێكدادان بوون و 70 كه‌سیش بریندارن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ـی شوبات، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رووداوێكى سه‌یر له شارى مۆنتریالى كه‌نه‌دى رووی داوه، 200 ئۆتۆمبیل تێیدا تووشی پێکدادان بوون.
رووداوه‌كه به‌هۆى كه‌شوهه‌واوه بووه
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت رووداوه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامێكى سه‌ره‌كى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه بووه، هه‌ر چه‌نده شه‌وى رابردوو رووى داوه، كه‌چى دواى تێپه‌ڕبوونى چه‌ندان سه‌عات هێشتا دوو كه‌س له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كانیان گیریان خواردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، پاسێكى قوتابخانه و ته‌نكه‌رێكى كه ماده‌ى گڕگرتووى هه‌ڵگرتووه له‌نێو رووداوه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسان روونیان كردووه‌ته‌وه، هیچ یه‌كێك له قوتابییه‌كان زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
فرانسوا بۆناردیل وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تى هۆكارى سه‌ره‌كى كه‌شوهه‌وا بووه، چونكه به‌فرێكى زۆر باریوه و له‌ناكاویش بایه‌كى به‌هێز هه‌ڵى كردووه، بۆیه شۆفێره‌كان ئاستى بینینان نزم بووه و رووداوه‌كه دروست بووه.
به‌رپرسانى شاره‌كه‌یش دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كى رێگه‌كه داده‌خرێت.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانیش به‌رپرسان ده‌ڵێن 70 كه‌س بریندارن.