به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له چه‌ند وڵاتێكی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان، ئێسته بۆ خۆپاراستن ڕه‌چاوی ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن بكه، ئه‌م ڤایرۆسه له كاتێكدا تا ئێسته ھیچ چاره‌سه‌رێكی ته‌واوی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، پارێزیی كردن لێی، ته‌نھا ڕێیه.
شله دژه میكرۆبه كهولییه‌كان ده‌شێ وه‌ك به‌دیلێكی ئاو و سابوون به‌كاربهێندرێن
دكتۆر زانا دزه‌یی، پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ به‌رگرتن له‌و ڤایرۆسه پێویسته هاووڵاتییان ئاگایان له ته‌ندروستی خۆیان و ماڵ و منداڵیان بێت له ڕێی پاكوخاوێن ڕاگرتنی مه‌تبه‌خ و توالێت و خاولی و قاپوقاچاخ و ده‌ست شوشتن به جۆرێك هه‌موو دوو سه‌عات جارێك به‌لایه‌نی كه‌م بیست چركه، به سابوون یان هه‌ر شله‌یه‌كی تر، باشتره ئاوه‌كه شله‌تێن بێت، شله دژه میكرۆبه كهولییه‌كان ده‌شێ وه‌ك به‌دیلێكی ئاو و سابوون به‌كاربهێندرێن.
ڕوونى كرده‌وه، با كه‌شوهه‌وای ماڵه‌وه گه‌رم بێت چونكه ئه‌م ڤایرۆسه به‌رگری گه‌رمای كه‌مه و له‌ناوده‌چێت، تاوه‌كو پێتان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر زۆر پێویستی نه‌كرد مه‌چۆ قه‌ڕه‌باڵغی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌وقه، ماچ و له‌باوه‌ش گرتن، ئه‌و ماوه‌یه ھه‌وڵبده زیاتر كاته‌كانت له ماڵه‌وه بیت.
له‌باره‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌وه گوتی، ئه‌گه‌ر تووشی نیشانه‌كانی هه‌ڵامه‌ت بوویت، تكایه له ماڵه‌وه به و تێكه‌ڵی خه‌ڵكی مه‌به، ماسك و ده‌ستكێش و كلێنس به‌كاربهێنه تا به ته‌واوی چاكده‌بیته‌وه.
له ڕووی خواردنه‌وه ڕێنمای هاووڵاتییان ده‌كات، ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵبده‌ن، خواردنی ده‌ره‌وه و سه‌ر عاره‌بانه و قووتووكراو مه‌خۆن، له ماڵه‌وه‌ش زیاتر گرنگی به خواردنی میوه و سه‌وزه‌وات بده و چه‌قۆی گۆشت و بابه‌ته‌كانی تری خواردن له‌یه‌ك جیا بكه‌وه.
ئاشكراى كرد، ئه‌و ماوه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بوو، سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان نه‌كه‌ن، هه‌ركاتێك ئه‌م نیشانانه: تای زۆر، سه‌رئێشه، قورگ سووتانه‌وه، كۆكه‌ی بێزاركه‌ر، ته‌نگه‌نه‌فه‌سیی و سكچوونت بوو، سه‌ردانی نزیكتریین چاره‌خانه بكه.
ئه‌و پزیشكه باس له‌وه ده‌كات، پێویست به شڵه‌ژان و ترسی ده‌روونی ناكات، چونكه ترسی زیاد، به‌رگریی له‌ش داده‌به‌زێنێت، خۆشبه‌ختانه تا ئێسته كه‌متر له سه‌دا سێی تووشبوان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، زۆربه‌ی تووشبوان چاكبوونه‌ته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی